رێكخراوا مافێ مرۆڤى:حەشدا شەعبی ب تالانكرنێ تۆهمەتبار دكت
وشه

رێكخراوی هیومەن رایتس وۆچ هێزەكانی عێراقی بەشدار لە جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ بە ئەنجامدانی كاری تاڵانی و وێرانكاری و سووتاندن بەبێ بوونی هیچ پاساوێك تۆمەتبار دەكات و ئاماژەی دەكات كە ئەو كارانە دەگەنە ئاستی تاوانی جەنگ.
رێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكی كە ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاو كرایەوە رای گەیاند كە پێویستە حكوومەتی عێراق لێكۆڵینەوە لە دەنگۆی بوونی تاوانی جەنگ لە مووسڵ بكات و بەرپرسانیش سزا بدات، هەروەها پێویستە ئەمەریكا و وڵاتانی تری هاوپەیمانی لەدژی داعش پاڵەپەستۆ بخەنە سەر عێراق بۆ ئەو مەبەستە.
زیاتر گوتی، پێویستە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ بازنەی میكانیزمی لێكۆڵینەوە كە لە 2014 دەستی پێ كراوە، فرەوانتر بكات بۆئەوەی ئەو پیپَشێلكارییانەش بگرێتەوە كە هەموو لایەنەكان ئەنجامی دەدەن لەوانە حەشدی شەعبی كە راستەوخۆ لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت.
لای خۆیەوە خاتوو لوما فەقێ جێگری بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێكخراوەكە رای گەیاند كە لە سایەی نەبوونی ئامانجێكی رێگە پێدراوی سەربازیدا، هیچ پاساوێك بۆ رووخاندنی خانووی هاووڵاتییان نییە و ئەوەشی لەو بارەوە كراوە بۆ رێگرتن لە گەڕانەوەی خەڵكەكەیە بۆسەر زێدی خۆیان.
رێكخراوەكە دیمەنەكانی تاڵانی و فەرهوودكردن و وێرانكاری فرەوان بۆ ئامێر و خانووەكان لە سێ گوند تۆمار دەكات كە لە كۆتایی كانوونی یەكەمی رابردوو و سەرەتای فێبرایەری ئەمساڵ روویان داوە و قسەی شایەتحاڵەكانیشی بۆ وەرگرتووە، ئەوەش لە رێگەی وێنەی مانگە دەستكردەكانەوە كە وێرانكردنی 345 خانوو لە گوندی ئاشاوا كە شایەتحاڵەكان دووپاتیان كردەوە كە تاكە هێزی باڵادەست لە ناوچەكە حەشدی شەعبی بووە.
بەپێی قسەی بەرپرسانی مووسڵ لەوانەش شێخ موزاحم حوێت گوتەبێژی هۆزە عەرەبییەكانی پارێزگەی نەینەوا هێزێكی حەشدی شەعبی بەناوی لیوای 30 خەریكی تاڵان و بڕۆن لە بەری چەپی مووسڵ و ناوچە ئازادكراوەكان، هاوكات هێزێكی مەسیحی لە حەشدی شەعبی هۆزە عەرەبە سوننەكانی ناوچەكانی مەسیحی وریا كردووەتەوە لەوەی دەبێت ناوچەكە جێ بێڵن.
سەرچاوە: عەرەبی ئەلجەدید
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
