عەلی حوسێن: ل ڤان نێزيكان پارتی و ئێكه‌تی دێ كۆم بن
هه‌ولێر–KDP.info
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، له‌كاتێكی زوودا له‌نێوان پارتیی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ و بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەکە تاوتوو دەکرێ.
(عه‌لی حوسێن) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند: ” كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێ، وه‌ك ده‌زانین گۆڕانكاریه‌كانی دوای شه‌ڕی داعش له مووسڵ و گۆڕانكارییه‌كانی سووریا و هه‌روه‌ها جوله‌یه‌كی دیپلوماسی به‌هێزی ده‌ولی و ئه‌قلیمی له ناوچه‌كه‌دا هەیە و كورد و خه‌ڵکی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد پێویسته دیراسه‌ی ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و هه‌موو لایه‌ك بەگوێرەی پێگه‌ی خۆی ئه‌ركیشی له‌سه‌ره، به‌ڵام پارتیی و یه‌كێتی ئه‌ركه‌كه‌یان زیاتره چونكه ئه‌مرۆ ڕاسته پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی پێشمه‌رگه و عه‌مه‌لیاتی كوردستان پارتیی و یه‌كیتی ده‌یكات و، دیپلوماسیه‌تی ئه‌قلیمی و ده‌ولی پارتیی و یه‌كێتی له‌لایه‌نه‌كانی تر زیاتره”.
گوتیشی: “پێویسته پارتیی و یه‌كێتی خاڵه هاوبه‌شه‌كانیان زیاتر یه‌كخه‌ن، جگه له جیاوازی له سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین، چونكه مه‌سئولیه‌تی مێژوویی و ئه‌و قۆناغه زیاتر له‌سه‌ر شانی ئه‌و دوو حیزبه‌یە لەگەڵ حیزبه‌كانی تریشدا، بۆیه یه‌كخستنه‌وه‌ی بیروڕای جیا جیاكانی ئه‌و دوو لایه‌نه و، به‌هێزكردنی خاڵه هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیکەدا پێویستە تا بتوانین ناكۆكیه‌كانمان وه‌لا بنێین و خۆمان ئاماده‌بكه‌ین بۆ ئەگەرەکانی داهاتوو.
(عه‌لی حوسێن)دەیشڵێ:” كاتی كۆبوونه‌وه‌كه جارێ دیاری نه‌كراوه، بڕیاربوو حه‌فته‌ی ڕابرد كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتیی و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چووبا، به‌ڵام بڕیار وایه له‌كاتێكی زوودا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تەنیا ئەم کۆبوونەوەی دابێ نا، بەڵکوو کۆبوونەوەی بەردەوامیش پێویستە.
نه‌شوان به‌رزنجی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
