شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پەروەردێ: رۆژا شەمبوويێ دەواما فەرمییە

وەزارەتا پەروەردێ: رۆژا شەمبوويێ دەواما فەرمییە

باسنيۆز:

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕای دەگەیەنێت، بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ ئەوەی ڕۆژی شەممە بکرێتە پشوو، بۆیە دەوام دەکرێت.

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ھەرچەندە بە بڕیارێکی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو 5/3/2017 بەھۆی یادی ڕاپەڕینەوە کراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام دیار نییە ئایا ڕۆژی شەممە کە دەکەوێتە نێوان ھەینی و یەکشەممەوە کە ھەر دوو ڕۆژەکە پشووەوە دەوام دەکرێت، یان نا”.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەش دەکات، کە تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ ئەوە نییە، ڕۆژی شەممە بکرێتە پشوو، بۆ دەوامی فەرمی دەکرێت.

گوتیشی: “لە ساڵنامەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا تەنیا 5ی سێ کراوەتە پشوو، ئێمەش وەک وەزارەتی پەروەردە لەسەر ئەو ڕۆژژمێرە کار دەکەین، ئەگەر ڕۆژێکی دیکەش بکرێتە پشوو ئەوا دەبێت سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕای بگەیەنێت، چونکە پشوو لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەدا نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عێراق بەھرا ھەرێمێ ژ قەرێ سندۆقا نێڤدەولەتی نادەت

Lalish Duhok

فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌م دخوازین ڤه‌کری ل دۆر سه‌رخوه‌بوونێ د گه‌ل به‌غدایێ دا باخڤین

Lalish Duhok

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیانی پۆلەکانی 10 و 11: سەدانی ئەم لینکە بکەن

Lalish Duhok