شبكة لالش الاعلامية

پرسا دانپێدانان ب پارێزگه‌ها ھەلەبجە لگەل عەبادی دئێته‌ به‌حسكرن

پرسا دانپێدانان ب پارێزگه‌ها ھەلەبجە لگەل عەبادی دئێته‌ به‌حسكرن  

باسنيۆز:

نوێنەرانی ھەر پێنج فراکسیۆنە کوردستانییەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینگەی ھەڵەبجەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە و پرسی چارەسەرکردنی کێشەی دانپێدانانی ھەڵەبجەیان وەک نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە تاوتوێ کرد و بڕیاریان دا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە بكەن.

د. موسەننا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بەناوی ھەر پێنج فراکسیۆنە کوردستانیەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە رایگەیاند “لای ھەمووان ئاشکرایە حکوومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان، ھەم یاسا و ھەم مەرسومی ھەرێمیان دەرکردووە بۆ ئەوەی ھەڵەبجە ببێتە پارێزگا، بەڵام تا ئێستە ھەڵەبجە لەسەر ئاستی عێراق وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ نەناسێنراوە، جوگرافیای بۆ دیاری نەکراوە، سنووری بۆ دیاری نەکراوە، رێکارە یاساییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ رەگەزنامە و پاسپۆرت و دابڕانی تەواوی لە پارێزگای سلێمانی دروست نەبووە، بۆیە لەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆدا را و سەرنجی رێکخراوە مەدەنییەکان و بۆردی یاسایی و پارێزەرانی ھەڵەبجە وەرگیرا و بەوردی تاوتوێ کرا”.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو گوتی “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارمان دا ئەم پرسە بجوڵێنین بەئاراستەکردنی نووسراوێک بۆ حکوومەتی ھەرێم، تا موخاتەبەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکات و داوا بکرێت فەرمانی دیوانی دەربکەن و ھەموو ئەو رێکارە یاساییانەی ماوە بۆ تەواوکردنی کارەکانی پارێزگای ھەڵەبجە تەواوی بکەن، ئەگەر نا ئێمە ناچارین لە ڕێگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە پڕۆژە یاسایەک ببەینە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە رەنگە بۆ ئەمە کێشەمان بێتەرێ یان رەنگە کاتی زیاتری پێویست بێت، بۆیە رێكەوتین ھەموو فراکسیۆنەکان پێکەوە بەجدی لەسەر ئەم پرسە کار بکەین و بەزووترین کات کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی بکەین”.

133

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بریتانیا: هه‌ولێر و به‌غدا پشتی هه‌لبژارتنان دێ گۆتوبێژان لدۆر كه‌ركووكێ كه‌ن

Lalish Duhok

ل رۆژانێن جەژنێ پلێن گه‌رماتیێ دێ ل‌ هه‌رێما كوردستانێ بلندبن

Lalish Duhok

پێشمه‌رگه‌ى ته‌مامبوونا ئه‌ركێن خۆ ل ئۆپه‌راسیۆنا مووسلێ راگه‌هاند

Lalish Duhok