شبكة لالش الاعلامية

بارزانی پێشوازی ل کونسولێ نوويێ شاهنشینا سعودیە ل ھەولێرێ کر

بارزانی پێشوازی ل کونسولێ نوويێ شاهنشینا سعودیە ل ھەولێرێ کر

باسنيۆز:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سەلاحەدین سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کونسوڵی نوێی شانشینی عەرەبی سعودیە لە ھەولێر، کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/3/2017 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەیسەڵ بن مەنسور ئەلعتێبی، کونسوڵی نوێی شانشینی عەرەبی سعودییە لە ھەولێر کرد و لە دیدارێکدا، کونسوڵی نوێی شانشینی عەرەبی سعودیە، سڵاوی شا و جێنشینی سعودیای بە بارزانی، راگەیاند و خۆشحاڵیشی دەربڕی بۆ دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی نوێی وڵاتەکەی لە شاری ھەولێر،

ھاوکات کونسوڵی سعودیە لە ھەولێر، ھیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و سعودیە بەرەو قۆناغێکی نوێتر ھەنگاو بنێت، بەتایبەتی لە ھەردوو کەرتی ئابووری و بازرگانی.

لای خۆیەوە بارزانی، وێڕای دەبڕینی خۆشحاڵی بۆ دەستبەکاربوونی کونسوڵی نوێی سعودیە لە ھەولێر، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سعودیە دووپات کردەوە و ئامادەیی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشی بۆ ھاوکاریکردنی کارەکانی کونسوڵگەریی سعودیە لە ھەولێر دەربڕی.

کونسوڵی نوێی شانشینی عەرەبی سعودییە، پێزانینی خۆی بۆ ھاوکاری و پشتیوانی کردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کارەکانیان دەربڕی و ئومێدی ئەوەی خواست ئاستی ئەم پەیوەندییە پتەوە ببێتە بنەمایەکی باشتر بۆ ھەردوولا.

 

1

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڕێڤه‌به‌رێ گشتى يێ کاروبارێن کریستیانان: 70٪ـکریستیان چووينە دەرڤه‌ى عێراقێ

Lalish Duhok

رۆژنامەڤانەکێ تورک نهێنيه‌كا ب مه‌ترسى يا توركيا ل دژى كوردان ئاشكه‌را دكه‌ت

Lalish Duhok

مافێ مرۆڤی يا ھەرێمێ: ھێزێن عێراقى وه‌لاتيێن سڤیل ئەشکەنجە داينە

Lalish Duhok