پنتاگۆن: هێزێن ئه‌مریکا پشتى شه‌رێ داعش دێ ل عێراقێ مينن
ئاژانسەکان-KDP.info-![]()
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا جەختی لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دوای کۆتاییهاتنی شەڕی داعش کردەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامه‌ی میلیته‌ری تایمز، (جێمس ماتیس)، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریکا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندووه، دوای کۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش هێزه‌کانی ئه‌مەریکا له عێراق ده‌مێننه‌وه.
سه‌رباری لێدوانی ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی به‌رگریی ئه‌مەریکا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مەریکا دوای شه‌ڕی داعش، وه‌زیری به‌رگریی ئەو وڵاتەش ڕایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له عێراقدا ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانیی ئه‌مەریکاوە.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، (ماتیس) له دانیشتنێكی پرسیار و وه‌ڵامی لیژنه‌یه‌کی سه‌ناتی ئه‌مەریکادا ڕایگە‌یاندووه، که ده‌خوازن هێزه‌کانی ئه‌مەریکا پاش شه‌ڕی داعش له عێراق بمێننه‌وه و، لەو بارەیەوە گوتوویه‌تی، کاری هێزه‌کانی ئه‌مەریکا به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی مووسڵ کۆتایی نایه‌ت و ئه‌رکی هێزه‌کانی ئه‌مریکایه، که هێزه عێراقییه‌کان به‌جێ نه‌هێڵن و هاوکارییان بکه‌ن تا شکست بە دوژمنه هاوبه‌شه‌کان دەهێنن.
بەرپرسی پنتاگۆن دەڵێت: ”من هیچ لۆژیکێک لەوەدا نابینم که دیسان بکێشێینه‌وه و دووباره هه‌مان وانه ببینینه‌وه. ئه‌مەریکا له عێراق و له ناوچه‌که‌دا ئه‌رکی هه‌یه و ده‌بێ به‌ته‌واوه‌تی پێیه‌وه پابه‌ند بێت.”
هاوکات، جه‌نه‌ڕاڵ (جۆزێف ده‌نفۆرد)، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌کانی ئه‌مەریکا، هاوڕایی خۆی له‌گه‌ڵ (جێمس ماتیس)، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریکا ڕاگه‌یاندووه و ده‌ڵێت، عێراق پێویستی به مانه‌وه و پابه‌ندیی هێزه‌کانی ئه‌مەریکا هەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
