شبكة لالش الاعلامية

بریتانیا.. هێرشى پەنابەره‌کێ کورد هاته‌ كرن

بریتانیا.. هێرشى پەنابەره‌کێ کورد هاته‌ كرن  
باسنيۆز:
بە گوتەی پۆلیسی بەریتانیا، شەش کەس بەتەما بوون گەنجێکی پەنابەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لەندەن بکوژن کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.

بەپێی زانایریەکانی پۆلیسی لەندەن، ئەم پەنابەرە تەمەن ١٧ ساڵە کوردە شەو لەگەڵ هاوڕێیەکی لە یەکێک لە وێستگەکانی پاس لە ناوچەی (کرایدۆن) ڕاوەستاوە و لەلایەن گرووپێکی هەشت کەسییەوە هێرشی کراوەتە سەر و بە توندی بریندار بووە.

ئەو گرووپە هەشت کەسییە کەاتێک زانیویانە ئەو دوو کەسە داوای پانبەرێتییان کردووە، هێرش دەکەنە سەریان و بە گوتەی پۆلیس، ئەو پەنابەرە کوردە کاسەسەری شکاوە و تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.

دوو کەسی دیکەش کە لەگەڵی بوون، ئەوانیش بریندار بوون.

پۆلیس ڕایگەیاندووە هەتا ئێستا لەم پەیوەندییەدا چوار پیاو و دوو ژنی دەستگیر کردووە کە پەیوەندییان بە لێدانی ئەو پەنابەرە کوردانەوە هەیە.

ئەم هێرشە بۆ سەر ئەو سێ پەنارەبە کوردە پەرچەکرداری زۆری لە ناوخۆی بەریتانیا لێ کەوتووەتەوە و پۆلیس بە هێرشێکی توندوتیژانە وەسفی کردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆ قادر: دڤێت ھەرێمێ شێوازەکی نوو بۆ پاراستنا بەرژوەندیێن پاشەرۆژێ ھەبیت

Lalish Duhok

ئیران لەشکرێ شیعی ل عیراقێ دروست دکەت

Lalish Duhok

ناڤێن كارمه‌ندێن گرێبه‌ستێن كۆمسيۆنێ دهێنه‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok