شبكة لالش الاعلامية

ل رێيا دناڤبه‌را كەركووك بۆ هەولێرێ 50 كیلۆيێن زێرى ژ بازرگانه‌كى هاتنه‌ دزين

ل رێيا دناڤبه‌را كەركووك بۆ هەولێرێ 50 كیلۆيێن زێرى ژ بازرگانه‌كى هاتنه‌ دزين 
باسنيوز:
لە ڕێگەی نێوان كەركووك- هەولێر و لە نزیك ناحیەی پردێ، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو، رێگە لە بازرگانێك دەگرن كە 50 كیلۆ زێڕی پێ بووە و زێڕەكەی لێ دەدزن.

ئەمڕۆ شەممە 8/4/2017، عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند” ئێوارەی دوێنێ هەینی 2017 /4/ 7 لەسەر ڕێگەی نێوان كەركووك- هەولێر، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو ڕێگە لە ئۆتۆمبێلێك دەگرن كە بازرگانێكی زێڕی تێدا بووە بە 50 كیلۆ زێرەوە و دواتر چەكدارەكان زێڕەكەیان دزیوە”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “بازرگانەكە لە ئیماراتەوە زێڕەكەی بۆ نێردراوە بۆ هەولێر و ئەویش لە هەولێرەوە ویستوویەتی بەرەو كەركووك بگەڕێتەوە و لە ئەنجامدا لە ڕێگاكە ڕێگەی لێ گیراوە و زێڕەكەی لێ دزراوە”.

عەمید سەرحەد قادر، گوتیشی” ئێستا هێزەكانی پۆلیس دەستیان كردوە بە لێكۆڵینەوە لەو تاوانە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاڤدێرەکێ سیاسی:تەپە د گورەپانا پارتی دایە و دڤێت لڤینەکێ بکەت

Lalish Duhok

ژڤانێ ب دووماهی هاتنا سیسته‌مێ بایومه‌تری هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

سازییه‌كا نێڤده‌وله‌تی: د سالا 2018ێ دا گه‌له‌ك شه‌ڕ دێ رووده‌ن

Lalish Duhok