شبكة لالش الاعلامية

ل خورماتوو پێشمەرگەیەک شەهید و دوو پێشمەرگەيێن دى بریندار بوون

ل خورماتوو پێشمەرگەیەک شەهید و دوو پێشمەرگەيێن دى بریندار بوون
رووداو- خورماتوو

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە سنووری خورماتوو ، پێشمەرگەیەک شەهید بووە و دوو پێشمەرگەی دیکەیش بریندارن.

عەقید کاوە غەریب حەمە ئەمین ، بەرپرسی هەواڵگری لیوای پێنجی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 5-5-2017 لەکاتی گەڕانەوەیان لە فەوجێک لەسەر چەمی زەرگە و لە جاددە سەرەکییەکەی بۆ بنکەی لیوا ، بۆمبێکی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە کە بەداخەوە لەو رووداوە نەقیبێکی لیوای پێنج بەناوی جەمال فەتاح کەریم کە خەڵکی سەید سادقە شەهید بووە و عەمید کاوە تۆفیق حەمە ساڵح و پاسەوانێکی بریندار بوون”.

بەرپرسی هەواڵگری لیوای پێنجی وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها گوتی: “زۆر جار لەسەر ئەو جاددەیە رووداوی هاوشێوە روودەدات”.

هەروەها سەبارەت بە دۆخی تەندروستی عەمید کاوە تۆفیق حەمە ساڵح ، مەلا کەریم شکور ، بەرپرسی بازنەی حەمرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: “سوپاس بۆ خوا دۆخی تەندروستی عەمید کاوە جێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە لە کەرکووک و تەندروستی باشە”.

شەهید نەقیب جەمال فەتاح کەریم ، لە بەشی میرەی لیوای پێنج ، زابتی کەل و پەلی سەربازیی بووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌تا نۆكه‌ مووچێ خانه‌نشینێن چووينه‌ ناڤ داعشێ دئێته‌ خه‌رجكرن

Lalish Duhok

عەبادی قەرێ نێڤ دەولەتی و بودجێ ناده‌ت ب هەرێما کوردستانێ

Lalish Duhok

نه‌جیبه‌ نه‌جیب :هه‌رێما كوردستانێ د پێنگاڤێن به‌ره‌ف سه‌ربه‌خۆیا ئابووری سه‌ركه‌فتى بوو

Lalish Duhok