تیمهكا نێڤ ده‌وله‌تی هێزه‌كا “پرۆفیشنالا سه‌ربازی” بۆ کوردستانێ دروست دکت
رووداو – هەولێر
حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمێكی پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی هێزێكی “پڕۆفیشناڵی سه‌ربازی” بۆ هەرێمی کوردستان دروستده‌كه‌ن.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له به‌رده‌وامیی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانیدا بۆ چاكسازی له بواره جیاوازه‌كاندا، حكومه‌ت به هاوكاریی تیمێكی پسپۆڕ له هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، “هه‌نگاوێكی گرنگی له بواری چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌نێت”.
بۆ ئەو مەبەستە، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ (7-5-2017) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی سه‌ربازییی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌و تیمه راوێژكارییه نێوده‌وڵه‌تییه كاری هاوبه‌شی خۆیان سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خسته‌ڕوو، كه خۆی له 35 خاڵ ده‌بینێته‌وه و ئامانج لێیان دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازیی تۆكمه‌ی پیشه‌یییه بۆ پێشمه‌رگه له ئاینده‌دا.
لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌ش به وڵاتانی هاوپه‌یمان كردووە، بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان له رابردوو و ئێستادا.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە، لەدوای ساڵی 2003ـەوه هه‌رێمی كوردستان زیاتر پێداگری له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌كرده‌وه، نه‌ك دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازی. دەشڵێت “چاوه‌ڕوان ده‌كرا گه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت، حكومه‌تی فیدراڵ به‌رپرسه بۆ پاراستنی وڵات به‌گشتی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، به‌داخه‌وه هه‌موو بارودۆخه‌كه و هاوسه‌نگییه‌كان گۆڕان، بۆیه ده‌بێت ئێمه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه هێزێكی تۆكمه و پرۆفیشناڵی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه دابمه‌زرێنین”.
سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌و پرۆژه‌یه ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا پرۆژه‌كه ده‌خرێته به‌رباس و گفتوگۆ، تاوەکو دواتر په‌سندبكرێت.
بڕیارە دوای پەسندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، بە مه‌به‌ستی ده‌ركردنی فه‌رمانی پێویست، پرۆژه‌كه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
