قەلەوترین زهلامێ جیهانێ يه و کێشا وى لناڤبهرا نيڤ تهنێ زێدهترە
خەندان- سامان محەمەد
کوڕێکی مەکسیکی وەک قەڵەوترین پیاوی جیهان ناوی دەرکرد و لەنێو کتێبی گینسدا تۆمارکرا، زیاتر لە نیو تۆن کێشیەتی و بەدیاریکراوی 595 کیلۆگرامە.
خوان پیدرۆ فرانکۆ تەمەنی 32 ساڵەو خەڵکی مەکسیکە، لەئێستادا هەنگاوی یەکەمی ناوە بۆ ئەوەی زیاتر لە نیوەی کێشی داببەزێنێت و رووی لە نەخۆشخانەیەکی بەناوبانگی وڵاتەکەی کردووە کە ناوی “گوادلاخارا”یەو دەکەوێتە رۆژئاوای مەکسیک، لەپێناو بچووککردنەوەی گەدەی بۆ ئەوەی سیستمی خواردنی بۆ رێکبخرێتەوە پزیشکەکانی نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجام دەدەن.
دکتۆر خۆسیە کاستانیدا رایگەیاندووە کە بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری پێویستەوە ناوبراو 175 کیلۆگرام لە کێشی لەدەستدەدات، لەئێستادا زنجیرەیەک لە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دراوە بەرلەوەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ بکرێت.
ناوبراو ماوەی 6 ساڵە جێگای نووستنەکەی بەجێنەهێشتووە بەهۆی ئەو کێشە زۆرەی لەشولارییەوە.
قەلەوترین پیاوی جیهان دەبێت بۆ ماوەی سێ مانگ بە بەردەوامی سیستمێکی کەمکردنەوەو رێکخستنی خۆراکی بۆ ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو بێت کە وابڕیارە لە نۆی ئەم مانگەدا بۆی ئەنجام بدرێت.
دەبێت فرانکۆ نزیکەی 385 کیلۆ لە کێشی لەدەستبدات کە دەکاتە لە 30% ئەو رێژەیەی کە پێویستە بەهۆی پزیشکەکانەوە بۆی چارەسەر بکرێت.
فرانکۆ رایگەیاندووە کە ئارەزووی ئەوە دەکات جارێکی تر سەما بکاتەوەو ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت و گۆرانی بڵێت و هەموو ئەو شتانەی تر بکات کە لە ئایندەدا ئاواتی دەخوازێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
