شبكة لالش الاعلامية

“هاوردەكرنا كەلوپەلێن ئەلمانیا بۆ عێراقێ و هەرێمی كوردستانێ بایێ ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆیايە”

“هاوردەكرنا كەلوپەلێن ئەلمانیا بۆ عێراقێ و هەرێمی كوردستانێ بایێ ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆیايە”

بەغدا-KDP.info-

بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندییەكانی پیشەسازی و بازرگانیی ئەڵمانیا لە عێراق ڕایگەیاند، هاوردەكردنی كەلوپەلی ئەڵمانیایی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لەساڵی ٢٠١٦دا بایی ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

(نەسرین خەلیل)، بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندییەكانی پیشەسازی و بازرگانیی ئەڵمانیا لە عێراق دەڵێت، ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و هاتنە پێشەوەی شەڕی تیرۆر، نیزیكەی ٥٠ كۆمپانیای ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان كشانەوە و گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان، چونكە نەیاندەتوانی درێژە بە پڕۆژەكانیان بدەن و كەلوپەلەكانیان بفرۆشن.

(نەسرین خەلیل) نایشارێتەوە، كە ئۆفیسی نووسینگەكەیان لە شاری بەسرا دوای هاتنە پێشەوەی تۆڕی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی، ناسراو بە داعش، داخست و دەشڵێت، بەر لە تێكچوونی بارودۆخی ئابووریی عێراق و هەرێمی كوردستان، ٨ كارمەند لە نووسینگەكەی ئەوان كاری دەكرد، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦دا بوو بە یەك كارمەند، لەكاتێكدا حكوومەتی ئەڵمانیا ١٣٠ نووسینگەی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەكانی لە ٩٠ وڵاتی جیهاندا هەیە، كە دووانیان لە هەولێر و بەغدایە.

(نەسرین خەلیل)، ئومێدی بە چاكبوونی دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان هەیە، بە هۆی ئەو ڕیفۆرمەی حكوومەت دەستی پێ كردووە لە بواری ئابووری و دارایی خۆیدا و دەڵێت: ”ئێستا هەوڵی ڕیفۆرمێك دەدرێت و ئێمە ئەو گۆڕانكارییە دەبینین، ئەوان لە ڕابردوو فێر بوونە، هەوڵ دەدەن تێچووەكانیان كەم بكەنەوە و ڕەنگە بەو شێوەیە بتوانن بۆ ٢٠٢٠ كوردستان بگەڕێتەوە باری ئابووریی جارانی خۆی، ڕەنگە باشتریش ببێت، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدات، ڕۆڵی كەرتی تایبەت فراوانتر بكات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هیلاری كلینتۆن: دێ چه‌كی ده‌ینه‌ پێشمه‌رگه‌ی

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی پەیامەک بۆ رایا گشتی یا عیراقێ و كوردستانێ بەلاڤ کر

Lalish Duhok

فه‌رمانا دامه‌زراندنا 536 كه‌سان ده‌ركه‌فت و 114 یێن دهۆكێ نه‌

Lalish Duhok