شبكة لالش الاعلامية

عەمید ھەلگورد: ھەیكەلێ نوو يێ وەزارەتا پێشمەرگەى،ھه‌ڤ شێوەی ھەیكەلێ وه‌لاتێن ھه‌ڤپەیمانايه‌

عەمید ھەلگورد: ھەیكەلێ نوو يێ وەزارەتا پێشمەرگەى،ھه‌ڤ شێوەی ھەیكەلێ وه‌لاتێن ھه‌ڤپەیمانايه‌

ھەولێر-KDP.info-

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت، ھەیكەلێكی نوێ بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دروست كراوە، كە چەندین گۆڕانكاری لەو وەزارەتەدا کردووە و ھاوشێوەی وڵاتانی ھاوپەیمانە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، عەمید (ھەڵگورد حیكمەت)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ”ھەیكەلێكی نوێ لە لایەن ھاوپەیمانان و لیژنەی ھاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگەوە پێشنیاز كراوە، كە گۆڕانكاریی تێدا دەكرێت و ئەمەیش دوای ئەوەی لە لایەن حكوومەت و سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستانەوە ڕەزامەندیی لەسەر دەدرێت.”

(حیكمەت) گوتی: ”ھاوپەیمانان ئەو ھەیكەلەی وەزارەتی پێشمەرگەیان بە جۆرێك دروست كردووە، كە ھاوشێوەی ھەیكەلی وڵاتانی ھاوپەیمان و بە شێوەی ستانداردی جیھانییە، كە بەمەیش گۆڕانكاریی ھەیكەلەكە لە وەزارەتەوە دەست پێ دەكات و شۆڕ دەبێتەوە بۆ ناو ھەموو ھێزی پێشمەرگە.”

بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونی كردەوە: ”ھاوپەیمانان و لیژنەی ھاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ حكوومەتدا دانیشتوون و ئێستا پڕۆژەكە لای ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ دەوڵەمەندكردن و پەسەندكردنی، دواتریش ڕەوانەی وەزارەتی ناكەنەوە، بەڵكو ڕەوانەی سەرۆكایەتیی ھەرێمی دەكەن، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدات و فەرمانی پێ دەربكەن.”

سەبارەت بەبڕیاری دروستكردنی یەكەی دژەكیمیایی لە ھەر لیوایەكی ھێزی پێشمەرگەدا گوتی: ”ئەو گۆڕانكارییەی كە دەكرێت، لە ھەیكەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەبێت، ئێمەیش ئێستا ئەو یەكەیەمان ھەیە، كە ئەمساڵ دروست كراوە و ھاوپەیمانان ڕاھێنانیان پێ كردوون و لە داهاتوودا و لە ھەیكەلی نوێدا بۆ ھەر لیوایەك یەكەیەك دروست دەكرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زەیتا بسەرڤه‌چۆيى ژ ئيرانێ دئێته‌ كوردستانێ

Lalish Duhok

حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ بریاره‌كا نوو دەربارەی دامەزراندنێ دەرکر

Lalish Duhok

مامۆستا دشێن ترۆمبێلێن جیلی بۆ 5 سالان ب قست ببەن

Lalish Duhok