رۆژنامەیەكا ئەمریكی: ئۆپەراسیۆنه‌كا هه‌ڤبەش يا ئەمریكا و توركیا بۆ سەر پەكەكێ ل شنگال
باسنيوز:
رۆژنامەیەكی ئەمەریكی ئاماژە بەوە دەدات ئەگەری هەیە ئەمەریكا هاوكاری توركیا بكات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك لە شنگال لە دژی هێزەكانی پەكەكە. رۆژنامەیەكی تریش دەڵێ داواكانی دوێنێی ئەردۆگان بۆ ترەمپ قورس بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست) له سه‌روتاریدا ئاماژه‌ی بە سەردانەكەی دوێنێی ئەردۆگان بۆ واشنتۆن داوە و باسی لەو داواكارییانه كردووە كە ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ خۆی هێنابووی و بە “زۆر گران” بۆ ترەمپ وەسفی كردووە، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترەمپ راسته‌وخۆ ره‌تی نه‌كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه كه ئه‌ردۆگان به ترەمپی گوتووه له بری ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه پڕچه‌ك بكه‌ن بۆ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌قه، پێویسته له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌و هه‌نگاوه بنێن و توركیا ئاماده‌یه له هه‌موو روویه‌كه‌وه جێگه‌ی یه‌په‌گه‌تان بۆ بگرێته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كردووه ئه‌ردۆگان نه‌یشاردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده گرنگی به یه‌په‌گه بدرێت و له سووریا پێگه‌ی به‌هێز بكه‌ن، پاشان ئه‌گه‌ر له ژێر ناوی ده‌وڵه‌ت یان فیدرالیش بێت ناچار ده‌كرێن دان به یه‌په‌گه‌دا بنرێت.
لای خۆیەوە ماڵپەڕی (فۆراین پۆلیسی)ی ئه‌مریكیش ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی توركیا گرتووه به‌وه‌ی ئازادی تاكی پێشێل كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كانی توركیا نه‌توانن به شێوه‌یه‌كی ئازادانه سیاسه‌ت بكه‌ن و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنیان له‌سه‌ره.
باسی له‌وه‌ش كردووه كه توركیا به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ میدیاكاران و ده‌یان رۆژنامه‌نووس ئێستە له زیندانن، چونكه ره‌خنه‌یان له ئاكپارتی و ئه‌ردۆگان گرتووه.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا توركیا ده‌توانێت بڕوا به ئه‌مریكا بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه رابگرێت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه داوه‌ته‌وه “ئه‌مریكا بڕیاری پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه‌ی نه‌داوه تا دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك لێی په‌شیمان ببێته‌وه، ئیدی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌قه له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڵام بۆ رازیكردنی دڵی توركیا، ره‌نگه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ توركیا ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ چیای شه‌نگال ئه‌نجام بده‌ن، په‌كه‌كه له‌وێ وه‌ده‌ر بنێن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
