وەحیدە یاقۆ: خەلکێ دەشتا نەینەوا ریفراندۆم دەڤێت
هەولێر-KDP.info-![]()
نوێنەری مەسیحییەكان لە پەرلەمانی کوردستان، (وەحیدە یاقۆ هورمز) ڕایگەیاند، دوای ئازادكردنی ناوچە مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا، خەڵکی ئەو شوێنانەی لە دەستی پێشمەرگەدان بەباشی گەڕاونەتەوە، بەڵام بەشێكی ناوچەكانیان لە دەستی حەشدی شەعبیدایە و خەڵكەکەی ناگەڕێنەوە، بۆیە داوا دەكەین لە دەشتی نەینەوا و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمیش ڕیفراندۆم بكرێت، بۆ ئەوەی خەڵكی ئەو ناوچانەش بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان.
(وەحیدە یاقۆ هورمز)، نوێنەری پێكهاتەی مەسیحی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ”ڕیفراندۆم، پرسێكی نیشتمانیی گرینگە و پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان كێشە لاوەكییەكان بەلاوە بنێن و كار بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم بكەن، چونكە ئەوەی دژی ڕیفراندۆم بێت، مێژوویەكی ڕەش بۆ خۆی تۆمار دەكات و گەلی كورد دژی دەوەستێتەوە، چونكە ڕیفراندۆم سەرەتایەكە بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستان.”
نوێنەری پێكهاتەی مەسیحی لە پەرلەمانی كوردستان گوتی: ”ڕیفراندۆم بۆ لایەنێك و دوولایەن نییە، بەڵكو بۆ هەموو خەڵكی كوردستانە، بۆیە پێویستە پێكهاتەكانیش دەنگی خۆیان بدەن و چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن، بۆ ئەوەی زیاتر مافی پێكهاتەكان پارێزراو بێت، پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان هەیە، نەك ناوچەكانی دیكە، بەتایبەتی لە عێراق، هەروەها داوا دەكەین لە دەشتی نەینەوا و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمیش ڕیفراندۆم بكرێت، بۆ ئەوەی خەڵكی ئەو ناوچانەش بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان، كە ئەوە داوای سەرەكیی ئەوانە.”
(وەحیدە یاقۆ هورمز) گوتیشی: ”دوای ئازادكردنی ناوچە مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا، خەڵکی ئەو شوێنانەی لە دەستی پێشمەرگەدان بەباشی گەڕاونەتەوە، بەڵام بەشێكی ناوچەكانیان لە دەستی حەشدی شەعبیدایە و خەڵكەکەی ناگەڕێنەوە، چونكە دەترسن و تا ئەوانیشی لێ بێت، بۆی ناگەڕێنەوە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
