شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل شانده‌كێ بلند یێ هه‌ڤپەیمانییا سەروەری كر

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل شانده‌كێ بلند یێ هه‌ڤپەیمانییا سەروەری كر

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سووننەکان کرد، لە دیدارەکەدا بیروبۆچوونیان لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕکرد.

ئەمڕۆ شەممە 11-06-2022 سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان دەکات. بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كراوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر دۆخی سیاسیی عێراق گفتوگۆیان کردووە.

سەردانی ئەو شاندەی هاوپەیمانیی سەروەری بۆ هەرێمی کوردستان، دوای ئەوە هات کە رۆژی چوارشەممە 08-06-2022 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکاتی پێشکێشکردنی گوتارێک لە زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی دەستپێشخەرییەکی بۆ لایەنە عێراقییەکان راگەیاند.

نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا رایگەیاند، مانەوەی عێراق بەندە بە پاراستنی تەواوی پێکهاتەکان، “هەنگاوەکانمان بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخەی عێراق بەردەوام دەبێت و بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.”

دوای نزیکەی هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تاوەکو ئێستاش بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکانەوە حکومەتی عێراق پێکنەهاتووە. لایەنەکان بەشێوەیەکی سەرەکیی دابەشی دوو بەرە بوون، لایەنێکیان هاوپەیمانیی سێقۆڵییە کە لە سەدر و پارتی و هاوپەیمانیی سەروەریی سووننەکان پێکهاتووە. لایەنەکەی دیکەش چوارچێوەی هاوئاهەنگییە بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جوان رۆژبه‌یانی: پەرلەمانێ عێراقێ دێ ل دۆر دەڤەرێن کوردستانی ھندەک بریاران دەرکەت

Lalish Duhok

سەرۆکێ حوکمەتا هەرێما کوردستانێ داخۆیانیەکێ بەلاڤ دکت

Lalish Duhok

سبه‌ی ل قه‌زا شێخان دابه‌شكرنا مینحه‌یا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دێ ده‌ستپێكه‌ت

Lalish Duhok