شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ نەفتا عێراقێ: سەربەخۆیا کوردستانێ کاریگەرییەكا وه‌سا ل سەر نرخێ نەفتێ نابت

وەزیرێ نەفتا عێراقێ: سەربەخۆیا کوردستانێ کاریگەرییەكا وه‌سا ل سەر نرخێ نەفتێ نابت

رووداو- مۆسکۆ

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت سەربەخۆیی کوردستان جووڵەیەکی سیاسییە و کاریگەرییەکی وای لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا نابێ. 

جەبار عەلی لوعەیبی لەمیانەی بەشداریکردنی لە پانێلێکدا لە لووتکەی ئابووریی نێودەوڵەتیی سان پترسبۆرگ رایگەیاند: “سەربەخۆیی کوردستان پەیوەندیی بە نرخی نەوتەوە نییە. ئەوە جووڵەیەکی سیاسییە. من پێموایە کاریگەرییەکی وای لەسەر نرخی نەوت نابێ. ئەوە جووڵەیەکی تەواو سیاسییە”. 

لوعەیبی پێشبینیشیکرد لە ساڵی 2018دا نرخی نەوت بەرزبێتەوە و قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت کۆتایی پێبێت. گوتیشی رێککەوتنێکی وا لە چوارچێوەی ئۆپێکدا کراوە کە ئەگەر نرخەکە داشبەزێتەوە، بەخێرایی رێگەی لێبگیرێت. 

لەماوەی رابردوودا وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتن لەسەرئەوەی بە سنووردارکردنی ئاستی هەناردەکردن، سنوورێک بۆ دابەزینی نرخی نەوت دابنێن. سەبارەت بە ئەگەری پابەندنەبوونی عێراق بەو رێککەوتنەوە و هەناردەکردنی نەوتی زۆر بۆ بازاڕەکانی جیهان لەلایەن بەغداوە، وەزیری نەوتی عێراق گوتی: “پێشتر ئەمەمان داواکردبوو، بەڵام نەمانتوانی وڵاتانی ئەندام رازی بکەین. ئێستاش بۆ سەقامگیرهێشتنەوەی بازاڕ و نرخی نەوت، بڕیارمانداوە پابەندی رێککەوتنەکە بین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئومێد خۆشناو: خەلک ب رێيا دەنگدانێ دێ خیانەتکه‌رێن ١٦ی ئۆکتۆبەرێ سزاده‌ن

Lalish Duhok

حەمید باڤی:گرتنا مووسلێ بێ کوردان سەرناگرت

Lalish Duhok

ل هەولێر “چەند کەسێن به‌رنياس ” گولا ل پێشانگەهه‌كێ دکن

Lalish Duhok