شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆلينه‌ك: ئاڤا سار هه‌ڤ شێوێ ئاڤا گەرم میکرۆبێن دەستا درامالت

ڤه‌كۆلينه‌ك: ئاڤا سار هه‌ڤ شێوێ ئاڤا گەرم میکرۆبێن دەستا درامالت 

رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکایی ئەو تیۆرییە رەتدەکاتەوە کە دەیگوت دەستشوشتن بە ئاوی گەرم ژمارەیەکی زۆرتری میکرۆب لەسەر دەستەکان رادەماڵێ.

توێژەرەکان لە زانکۆی رۆتجەرس بوون و داوایان لە 20 کەس کرد چەند جارێک دەستەکانیان بشۆن بە ئاوی سارد (15 پلەی سێڵزی) یان ئاوی گەرم (38 پلەی سێڵزی). بۆ هەر بارێکیش بڕی جیاوازی سابوون بەکاربهێنن (لە 0.5 ملم تاوەکوو 2 ملم).

بەر لە دەستکردن بە ئەزموون و پشکنینەکان، دەستی خۆبەخشەکان بە میکرۆبگەلێکی بێ-زیان داپۆشرا.

دواتر دەرکەوت جیاوازیی نییە لەنێوان ئاوی سارد و گەرمدا لەڕووی راماڵینی میکرۆبەکانی سەر دەست.

توێژەرەکان دانیان بەو راستییە ناوە کە توێژینەوەکەی ئەوان بچووکە و جارێ تەنیا دەروازەیەکی نوێی کردووەتەوە، هیوادارن توێژینەوەی گەورەتر ئەنجامبدرێن بۆ دیاریکردنی باشترین رێگا بۆ راماڵینی زۆرترینی میکرۆبە زیانبەخشەکان لەکاتی شووشتنی دەستتدا.

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستیی (Journal of Food Protection) بڵاوبووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تەمەنێ داره‌كێ ل كوردستانێ 850 سالە

Lalish Duhok

ژبه‌ر ڤان 10 هۆكاران ده‌ستا ژ عه‌ده‌سا چاڤى به‌رده‌

Lalish Duhok

دێ چاوا خوە ژ به‌رسوژێ قورتالکەی

Lalish Duhok