شبكة لالش الاعلامية

“داعش هەول دده‌ت سەقامگیریا ناوچێن كوردستانیێن دەرڤەی ئیدارا هەرێما کورستانێ تێك بده‌ت”

“داعش هەول دده‌ت سەقامگیریا ناوچێن كوردستانیێن دەرڤەی ئیدارا هەرێما کورستانێ تێك بده‌ت” 

باسنيوز:

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و شارەدێكانی كەركووك ڕای دەگەیەنێت پاش ئەو شكشتەی لە شەڕی مووسڵ تووشی ڕێكخراوی داعش بووە، ئێستا بەشێك لە هێزەكانیان گواستووەتەوە بۆ سنووری قەزای حەویجە و بەنیازن باری ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تێك بدەن.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و شارەدێكانی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند “دوای ئەو شكستانەی لە شەڕی پارێزگای نەینەوا ڕووبەڕووی هێزەكانیان بووەتەوە، ئێستا ڕێكخراوی داعش بەشێك لە هێزەكانی گوستووەتەوە بۆ سنووری قەزای حەویجە و بەپێی زانیارییەكانمان كە لە سەرچاوە تایبەتەكانمانەوە دەستمان كەوتووە دەیەوێت، باری ئەمنیی كەركووك و خورماتوو دووبز بشێوێنێت و بۆ ئەوەش هەموو هێز و توانای خۆیان خستووەتە گەڕ”.

لە درێژەدا گوتیشی “چەكدارانی داعش بۆ مانەوە و بۆ بەرزركردنەوەی ورەی خۆیان و خێزانەكانیان هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی، هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی پێشمەرگەش پلانی تایبەتیی خۆیان هەیە بۆ شكستپێهێنانی ئەو كارەی تیرۆریستان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی: ئارمانجا سەرۆکایەتیا هەرێما کوردستانێ دروستکرنا هێزه‌كا نیشتمانی یە

Lalish Duhok

کۆمیسیۆنێ دەرگەهێ تۆمارکرنا بەربژێران بۆ هەڵبژاتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ ڤه‌كر 

Lalish Duhok

هێزێن پێشمه‌رگه‌ى هێرشه‌كا داعشێ ل باشوورێ كه‌ركوكێ تێكشكاند

Lalish Duhok