نه‌خۆشخانا شیفا ل مووسل و ده‌روازێ وه‌لید ل سه‌ر سنوورێ سوریا هاتنه كۆنترۆلكرن
كوردستان تى ڤى
هێزه‌كانى عێراقى نه‌خۆشخانه‌ى شیفایان له به‌شى راستى شارى موسڵ و هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ى سنووریى وه‌لیدیان له سه‌ر سنوورى سوریا كۆنترۆڵ كرد.
به پێى لێدوانى سه‌رچاوه‌كانى ئه‌منیى عێراق هێزه‌كانى عێراقى ئه‌مرٍۆ توانییان نه‌خۆشخانه‌ى شیفا له به‌شى راستى شارى موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه .
هاوكات سوپای عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ی وه‌لیدیان له‌سه‌ر سنووری سووریا كۆنتڕۆڵ كرده‌وه. فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه كه ئۆپه‌راسیۆنێك به‌به‌شداریی حه‌شدی عه‌شائیری و هێزی ئاسمانی عێراق و سوپا و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری وه‌لید به‌ڕێوه‌چوو و ته‌واوی ده‌روازه‌كه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه .
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سوپای عێراق له رۆژئاوای موسڵه‌وه هێرشی به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستپێكردووه و دوێنێ هه‌ینى سێ گوندی سه‌ر به‌ناحیه‌ی بادووشیان كۆنترۆڵ كرده‌وه و ئامانجی هێرشه‌كه‌ش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ره .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
