بارزانی: بریارا ریفراندۆما گەلی كوردستانێ بریاره‌كا بێ زڤرينه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاری ریفراندۆمی گەلی كوردستان بڕیارێكی بێ گەڕانەوەیە و بێ گرتنه‌به‌ری رێی توندوتیژی كار بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و مافه ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ له سه‌لاحه‌دین، بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوویه‌وه.
شانده‌كه پێكهاتبوو له سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و رۆژ نوری شاوێس و ئازاد بەرواری و مەحمود محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و شەڕی ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش و رەوشی ناوچە ئازادكراوەكان و بارودۆخی ئاوارەكان تاوتوێ كرا.
ئه‌وه‌ش هاتووه، كه رۆشنایی خراوه‌تە سەر هاوكێشە سیاسییەكانی ناوخۆی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی په‌رلەمانی عێراق.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم روونیشیكردووه‌ته‌وه، كه لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە ریفراندۆم و ئاییندەی كوردستان و دەوڵەتی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
له‌و میانه‌یه‌دا، سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هۆكارەكانی پێشێلكردنی دەستوور و شەراكەت و تەوافوق لە عێراق ئاماژەی بەوەدا كە بڕیاری ریفراندۆمی گەلی كوردستان بڕیارێكی بێ گەڕانەوەیە.
هه‌روه‌ها بارزانی جەختیشی لەوە كردووه‌تەوە كە كوردستان دوور لە توندوتیژی و بە سوودوەرگرتن لە ئامرازی ئاشتیانە و حیوار و لێكتێگەییشتن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان كار بۆ پیادەكردنی مافەكانی دەكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
