كۆمسیۆن: ئێك ژ ئه‌گه‌رێن ده‌نگدانێ بۆ ریفراندۆمێ ل ده‌رڤه‌ی وه‌لاتى ئۆنلاینه
باسنيوز:
كاروان جه‌لال، به‌رێوه‌به‌رێكی گشتیی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: “له‌لای ئێمه شوێنه جێناكۆكه‌كان بوونی نه‌ماوه، شتێك نه‌ماوه به‌و ناوه، هه‌مووی كوردستانییه، چۆن له هه‌ولێر ڕیفراندۆم ده‌كرێت له‌كه‌ركووك و مووسڵیش ڕیفراندۆم ده‌كرێت، له مووسڵ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌كرێت و ئه‌و شوێنانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌یپارێزێت ڕیفراندۆمی تێدا بكرێت، ئه‌وانه‌شی تائێستا ئازادنه‌بوون سندوق داده‌نرێت، به‌ڵام وه‌ك په‌نابه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، له‌به‌غداش خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی رێكاری تایبه‌تین، به‌تایبه‌ت ئه‌و كوردانه‌ی كه له هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن و نیشته‌جێی به‌غدان، یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مانه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن”.
به‌رێوه‌به‌رێكی گشتیی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین، چه‌ند پێشنارێك هه‌یه بۆ ده‌نگدان، یه‌كێكیان ده‌نگدانی ئه‌لكترۆنییه و ئه‌وی دیكه وه‌ره‌قه‌یه، به‌ڵام تائیستا له‌سه‌ر شێوه‌یه‌ك یه‌كلا نه‌بوینه‌ته‌وه، به‌ڵام كامه ئاله‌ت ئاسان بێت ئه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
