هێزێن عێراقى 6 گوند ل ته‌له‌عفه‌ر كۆنترۆلكرن
كوردستان تى ڤى
له چوارچێوه‌ى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵكردنى شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر هێزه‌كانی سوپای عیراق شه‌ش گوندیان كۆنترۆڵ كرده‌وه .
له‌و باره‌وه موئه‌یه‌د جه‌بار فه‌رمانده‌ى لیوای 71ی تیپی 15ى پیاده‌ى سه‌ر به سوپای عیراق رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان توانییان گونده‌كانى به‌غله‌و ته‌ل خه‌یمه‌ى بچووك و گه‌وره‌و مشێفره‌ى سه‌روو و خواروو و ئه‌بو كدوورو بویرو پرۆژه‌ى ئاوی بویر كۆنترۆڵ بكه‌ن كه ئاو بۆ ته‌له‌عفه‌رو شنگال و به‌عاج و عیازییه دابین ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه كه رزگاركردنی ئه‌و گوندانه له چوارچێوه‌ى گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستانی داعش له‌ناو شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌رو ده‌وروبه‌رى دێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه هێزه‌كانیان خه‌ریكى شكاندنى ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ن كه تیرۆریستانی داعش له چوارده‌ورى شارۆچكه‌كه دروستیان كردوون.
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك رایانگه‌یاندووه كه له بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كان بۆ سه‌ر داعش له شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر به‌رپرسی فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كانی تیرۆرستانی داعش و ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى دیكه كوژراون.
به پێى سه‌رچاوه‌كان ئه‌و به‌رپرسه‌ی فرۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كانی داعش ناوی ئه‌بو حه‌فصه بووه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك تیرۆریستى دیكه له ئاكامی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كان كوژراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
