شبكة لالش الاعلامية

ئیتالیا دەربارەی کۆچبەران هۆشداريێ دده‌تە وه‌لاتێن ئەوروپا

ئیتالیا دەربارەی کۆچبەران هۆشداريێ دده‌تە وه‌لاتێن ئەوروپا
رووداو – هەولێر

400 کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست رزگارکران و گەیێندرانە باشووری ئیتاڵیا. وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش داوا لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دەکات دەرگای سنوورە ئاوییەکانیان بەڕووی کەشتییەکانی رزگارکردنی کۆچبەراندا بکەنەوە.

ئەو 400 کۆچبەرەی لە دەریای ناوەڕاست رزگارکران، هەر ئەمڕۆ گەیێنرانە شاری رێگیۆ کالابریای باشووری ئیتاڵیا. نزیکەی 270 کەس لە کۆچبەرەکان پیاو و مێردمنداڵ بوون، 58یان ژن و 85 کەسی دیکەشیان منداڵ بوون. زۆربەیشیان خەڵکی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقیا و بەنگلادیش بوون.

لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە پاریس، مارکۆ مینیتی، وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا داوای لە وڵاتانی ئەوروپی کرد دەرگای سنوورە ئاوییەکانیان بەڕووی کەشتییەکانی تایبەت بە رزگارکردنی کۆچبەراندا بکەنەوە، چونکە وەک مینیتی گوتی، وڵاتەکەی گوشاری زۆری لەو بارەیەوە لەسەرە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا، لە 19% رێژەی کۆچبەرانی نایاسایی بەراورد بە مانگی تەممووزی ساڵی رابردوو زیادیکردووە.

وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا هۆشداریدایە وڵاتانی ئەوروپا تاوەکو هاوکاری وڵاتەکەی بکەن و چارەسەریک بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە، “بەپێچەوانەوە ئیتاڵیا دەرگای سنوورە ئاوییەکانی دادەخات”.

ئەو هۆشداریەی ئیتاڵیا بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە کاتێکدابوو، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی لووتکەی نیوان ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا لە پاریس بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی کۆچبەران بەڕێوەبچێت.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا سەتان هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیتاڵیا و هەندێک لە پێشبینیەکانیش ئەوە دەردەخەن، دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە 200 هەزار کۆچبەری دیکەش بگەنە ئەو وڵاتە.

کۆچبەران گوشارێکی گەورەیان لە سەر ئیتاڵیا دروستکردووە، هەربۆیە حکومەتی ئەو وڵاتە داوای یارمەتی لە هاوبەشە ئەوروپییەکانی دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

د بۆردۆمانا تۆپخانێن ئیرانێ دا پێنج وه‌لاتیێن هه‌رێمێ بوونه‌ قوربانی

Lalish Duhok

عادل جوبه‌یر:دڤێت حه‌شدا شه‌عبی بهێته‌ هه‌لوه‌شاندن

Lalish Duhok

هاتن وچۆ : هه‌لا تمبێله‌كا بارهه‌لگر دناڤ باژێرى دا هاتن و چۆنێ بكت دێ ئێته‌ سزادان 

Lalish Duhok