شبكة لالش الاعلامية

وەحیدە یاقو:دڤێ حەفتیێ دا ئەنجوومەنێ بلندێ ریفراندۆمێ دێ كۆم بت 

وەحیدە یاقو:دڤێ حەفتیێ دا ئەنجوومەنێ بلندێ ریفراندۆمێ دێ كۆم بت 

هەولێر-KDP.info-

بڕیار وایە ئەم حەفتەیە ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم كۆ ببێتەوە و پلان دابنێت بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتانی دیكەش بكات بە مەبەستی كۆكردنەوەی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستان.

ڕۆژی ٧/٦/٢٠١٧ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی بەشدار لە حكوومەت و پەرلەمان كۆ بووەوە، ڕۆژی ٢٥/٩/٢٠١٧ بە وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دیاری كرا.

(وەحیدە یاقو هورمز)، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ”بڕیار وایە ئەم حەفتەیە ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم كۆ ببێتەوە و بەرنامەی سەردانی وڵاتان دابنێت، كە سەردانی ئەمەریكا، وڵاتانی ئەوروپا، وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە دەكات و لەگەڵ ئەو وڵاتانە باسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستان دەكەن، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر پشتگیریی وڵاتانی جیهان بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستان بەدەست بهێنن، بەڵام تا ئێستا كاتەكە دەستنیشان نەكراوە، لەگەڵ ئەوەی بڕیار نەدراوە ئەو لیژنەیەی سەردانی ئەو وڵاتانە دەكات لە كێ پێك دەهێنرێت و چۆن دەچێت.”

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕوونی کردەوە: ”پێكهێنانی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم گرینگییەكی زۆری هەیە، تەنانەت لە پەرلەمانی ئەوروپا پرسیار كرا، كە خەڵكی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانەوە لەگەڵ ڕیفراندۆمدان و داوای ئەوانە؟ تەماشای شاندەكەیان كرد، كە لە هەموو پێكهاتەكان پێك هاتووە، دیار بوو بۆ ئەوان كە ئەو بڕیارە بڕیاری خەڵكی كوردستانە، هەر لەبەر ئەوەش، ئەوان پشتگیریی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم دەربڕی و گوتیان، مادام داوای خەڵكی كوردستانە، ئێمەش لەگەڵیداینە و چاودێریش ڕەوانە دەكەین، كە چاودێریی ڕیفراندۆم بكەن و لەگەڵ ئێوە هاوكار دەبین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تڕامپ بۆ رۆحانی: ھشیاربی بۆ تە باشترە

Lalish Duhok

كارەبا نیشتمانی دێ كێم بت 

Lalish Duhok

كۆمسیۆنا هه‌لبژارتنان: ئه‌نجام دێ پشتی چه‌ند ده‌مژمێران ژ داخستنا سندۆقان هێنه‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok