شبكة لالش الاعلامية

ده‌مێ تۆماركرنا کاندید و لیستان دەست پێ دكت

ده‌مێ تۆماركرنا کاندید و لیستان دەست پێ دكت

رووداو- هەولێر

وادەی تۆماركردنی کاندید و لیست و قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

جووتیار عادل، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:” لە رۆژی یەكشەممە 3-9-2017 ەوە تۆماركردنی ناوی لیست و قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و كاندیدانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات”.

وەکو جووتیار عادل باسی کرد، وادەی خۆتۆماركردنەكە تاوەكو 18ی ئەیلوول بەردەوامدەبێت. حیزبەکان و قەوارە سیاسییەکان، یان ئەو کەسانەی بەنیازی پێکهێنانی لیستن، یان ئەو کەسایەتییانەی بەنیازن خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید بکەن، پێویستە لەو ماوەیەدا سەردانی کۆمیسیۆن بکەن.

بڕیارە رۆژی 1-11-2017 هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پێکەوە بەڕێوەبچن. هەروەها رۆژی 6-11-2017 كۆتایی بە وادەی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان دێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا نافخۆيا هەرێمێ: کەفتنا مووشەکا بێ زيان بوو 

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی:مه‌ره‌مه‌ك بۆ بچووكرنا ده‌ستهه‌لات وسنورێ هه‌رێما كوردستانێ هه‌بوو

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی‌ و راوێژكاریێ ئه‌ڵمانیا كۆمبوون

Lalish Duhok