شبكة لالش الاعلامية

زێده‌تر ژ 2 ھەزار چەكدارێن داعش ل تەلەعفەر هاتينه‌ كوشتن 

زێده‌تر ژ 2 ھەزار چەكدارێن داعش ل تەلەعفەر هاتينه‌ كوشتن 
K24 – ھەولێر

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی قادیمون یا تەلەعفەر، ئاماری زیانەكانی داعشی لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەلەعفەر ئاشكراكرد و رایگەیاند، زیاتر لە 2 ھەزار چەكدار و 50 خۆكوژ كوژراون و 77 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویش پوچەڵكراونەتەوە و 990 بۆمبی چێندراویش تەقێنراونەتەوە.

یارەڵڵا، رەتیشكردەوە كە رێككەوتن بۆ چۆڵكردنی تەلەعفەر لەگەڵ داعش كرابێت و گوتی: “رزگاركردنەوەی شارەكە بە خوێنی 115 سەربازی شەھید و 600 بریندار بووە”.

پێشتر، نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاندبوو، كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەلەعفەر بە رێكەوتن لەگەڵ داعش بووە.

رۆژی 20/8/2017 ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی تەلەعفەر دەستیپێكرد، دوای حەوت رۆژ 27 ئاب ئەو شارۆچكەیە ئازادكرا، بە كۆنترۆڵكردنی ناحییەی عیازییە كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی پارێزگای نەینەوا لە 31/8/2017 راگەیەندرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا دارایی و ئابووری: هەیڤانە 350 ملیۆن دینار بۆ گەنجینا حوکمەتێ ڤەدگەرن

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: هه‌ماهه‌نگیەکا باش ل ناڤبه‌را هەولێر و بەغدا دا ھەیە بۆ به‌رنگاربوونا کەس و گرۆپێن تاوانباران

Lalish Duhok

فازل میرانی: ده‌رفه‌ته‌كا باش بۆ كۆمبوونا ئالیێن سیاسی هاتیه‌ پێش

Lalish Duhok