نەتەوەيێن ئێكگرتى: د هه‌يڤا بۆرى دا 125 وه‌لاتيێن عێراقی هاتينه كوشتن

خەندان-
به پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه، له ده‌ره‌نجامی كرده‌وه توندوتیژی و پێكدادانی چه‌كداری كه له مانگی ئابی 2017دا روویانداوه، 125 هاوڵاتی عیراقی كوژراون و 188 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی یونامی کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی بۆ مانگی ئاب (كه پۆلیس ناگرێته‌وه) 116 كه‌سه و ژماره‌ی برینداره‌كانیش (كه ئه‌ویش پۆلیس ناگرێته‌وه) 181 كه‌سه.
له‌و ژماره‌یه له پارێزگای به‌غدا، كه به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگایه، تێیدا 45 كوژراو و 135 بریندار هەبووە . دوای ئه‌و پارێزگای نه‌ینه‌وا دێت كه ئاماره‌كانی برتییه له 36 كوژراو و 18 بریندار و ئاماری پارێزگای سه‌لاحه‌دینیش بریتییه له 4 كوژراو و 24 بریندار.
یونامی نه‌یتوانیوە ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌ربگرێت.
لای خۆشیه‌وه ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئیدانه‌ی به ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن داعشه‌وه كرد وتی “تیرۆریستانی داعش بێڕێزیه‌كی ڕه‌هایان به‌رامبه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان نیشان دا ، تیرۆریستان بێ شه‌رمانه و به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئامانج ، نوێترینیان له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له به‌غدا بوو ، مه‌به‌ستیان له‌م كرده‌وانه‌ش تۆڵه كردنه‌وه‌یه له‌م تێكشكاندنه‌كانیان له به‌ره‌كانی جه‌نگ كاتێك ته‌له‌عه‌فه‌ریان له ژێر كۆنترۆڵ نه‌ما . سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئارامی و خۆڕاگری گه‌لی عیراق ئامانجی تیرۆریستان له‌تێكشكاندی یه‌كریزییان له‌گۆڕ نا “.
هەروەها وتویەتی “به شێوه‌یه‌كی گشتی، یونامی رێگه‌ی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی له ناوچه‌كانی شه‌ڕدا لێگیرابوو. هه‌ر بۆیه ئاماره‌كانی ره‌نگه راستی و دروستی ژماره‌كان ده‌رنه‌خه‌ن به‌هۆی ناله‌باری باری ئه‌منیی و پچڕانی خزمه‌ته‌كانه‌وه. یونامی له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی كه هه‌ندێك له رووداوه‌كان به شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
