كۆمسیۆن:سبەی دهمێ تۆمارا قەواران دێب داوى ئێت
وشه
گوتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، تا ئێستە بڕیاری درێژكردنەوەی وادەی تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكان نەدراوە و سبەی ئەو وادەیە كۆتای دێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 17ی ئەیلوول، شێروان زرار گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بە”وشە”ی ڕاگەیاند، سبەی وادەی تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كوردستان كۆتای دێت.
زیاتر گوتی، تا ئێستە نازانرێ وادەكە درێژ دەكرێتەوە یان نا، چونكە ئەوە دەبێت ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیاری لەسەر بدات و سبەی ئێوارە وادەكە كۆتای دێت.
لە سەرەتای مانگی ئاب/ئۆگەستسی ئەمساڵەوە تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی كوردستان دەستی پێ كردووە، بەڵام تا ئێستە كۆمسیۆن ڕای نەگەیاندووە كە چەند قەوارە ناوی خۆیان تۆمار كردووە.
بڕیارە هەڵبژاردنەكانی كوردستان لە 1/11 ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت ئەوەش دوابەدوای ئەوەی كە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆمسیۆنی ڕاسپاردن ئەمادەكاری بكەن.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ئەمساڵ دامەزراوە و ستافی تەواوی خراوەتە بەردەست بۆ ئەوەی لە 25ی ئەیلوول ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان و لە 1/11یش هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە ببات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
