شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ دەرڤه‌يێ تورکیا: هەرەشەيا راستەوخۆ ل هەرێما کوردستانێ ناکەین

وەزیرێ دەرڤه‌يێ تورکیا: هەرەشەيا راستەوخۆ ل هەرێما کوردستانێ ناکەین
رووداو – هەولێر

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، مەبەستیان لە “سزای قورس و باجدان” هەڕەشەی راستەوخۆ نییە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەڵکو “گشتپرسییەکە خۆی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و نانەوەی گرژی و ئاڵۆزی”.

لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلعەرەبییە”ی سعودی، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: “لەماوەی رابردوو پشتگیریمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە کردووە و هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ کوردانی سووریا، تورکیا و عێراق نییە.. بەڵام گشتپرسی هەرێمی کوردستان خزمەت بە سەقامگیری ناوچەکە ناکات و گرژی و ئاڵۆزی زیاتر دروستدەکات”.

چاوشئۆغڵو هۆشداری دا تاوەکو رۆژی هەینی 22-9-2017 کە ئەنجوومەنی ئاسایشیی نیشتمانی و ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا کۆدەبنەوە و هەڵوێستی فەرمی لەبارەی گشتپرسییەکە دەردەبڕن، “هەرێمی کوردستان گشتپرسییەکەی هەڵپەسێرێت و لە بڕیارەکەی پەشیمانبێتەوە”.

چاوشئۆغلو هۆشداری دەدات، “ئەگەر ئەم گشتپرسییە لە عێراق بەڕێوەبچێت لەوانەیە شەڕی ناوخۆ درووستبێت و ئێمەش پشتگیری لە سەروەری خاکی عێراق دەکەین”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ (دووشەممە 18-9-2017) لە نیویۆرک مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەبارەی گشتپرسی کۆبوونەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئیسماعیل بێشکچی: کەرکووک باژێره‌كێ کوردستانییە

Lalish Duhok

بودجا 2017 عێراقێ هاته‌ په‌سندكرن

Lalish Duhok

ئەڤ ساله‌ زۆرترین زیارەتکار سەره‌دانا مەزارێ نەمريان كريه‌

Lalish Duhok