هۆزێن عەرەبێن سونان: سزادانا کوردستانێ ب هەموو شێوەیەکى رەتدکەین
رووداو- هەولێر
هۆزە عەرەبە سوننەکان کۆنفرانسێکیان بۆ پشتگیری لە گشتپرسی کوردستان لە هەولێر رێکخست و رایانگەیاند: “پشتگیری گشتپرسی کوردستان دەکەین و هەموو سزایەک لە دژی کوردستان رەتدەکەینەوە”.
هۆزە عەرەبە سوننەکان لە هەولێر کۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان لە سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی و رایانگەیاند: “کورد عەرەبی سوننەیان لە عێراق رزگارکردووە و هەموو سزایەک دژی کوردستان رەتدەکەینەوە”.
ناجح میزان، گوتەبێژی هۆزە عەرەبە سوننەکان لە کۆنفرانسەکەدا گوتی: “عەرەبی سوننە لە عێراق رووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە، حکومەتی عێراق مەزهەبیانە کاردەکات و چوار ساڵە ئێمە چوونی بەغدامان لێ قەدەخەکراوە”.
گوتەبێژی هۆزە عەرەبە سوننەکان هەروەها گوتی: “کورد رۆڵی گەورەی بینی لە عێراقی نوێدا، هەموو سزایەک دژی کوردستان رەتدەکەینەوە، ئێمە لە دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان بەشداردەبین و مافەکانمان لە دەوڵەتی کوردستان پارێزراو دەبێت”.
بەگوتەی ناجح میزان ، ئەوەی ئێستا روودەدات بە نیسبەت عەرەبی سوننە ئەوە کارەساتە، نوێنەرانی سوننە نوێنەرایەتی عەرەبی سوننە ناکەن، بەڵکو نوێنەری ئەجێندانی دیکە دەکەن، وەکو ئەوەی پرسەکە پەیوەست بەوانەوە نەبێت، ئەوان خۆیان کردووە بە دەروازە بۆ ویستی خەڵکانی دیکە نەک بۆ کێشە و گرفتەکانی ئێمە، بۆیە دەڵێم ئەمڕۆ گشتپرسییەک لە هەرێمی کوردستان کراوە، ئەوەی لەسەر ئێمە دەبێت هەڵوێستمان هەبێت، ئەو گشتپرسییە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کوردە، ئەی هەڵوێستی عەرەب چییە، هەندێک شتمان لەولا و لەولا گوێ لێدەبێت، ئەمە رەتدەکاتەوە بە پاساوی ئەوەی بەناوی ئایینەوە دەمانکوژن، میلیشیاکان بەناوی حوسێنەوە دەمانکوژن، داعشیش بەناوی خوداوە دەمانکوژێت، کە دەیانەوێت لەرێگەی ئەو قسە بەتاڵانەوە بمانکوژن و دەربەدەرمان بکەن.
ناجح میزان ، بە پرسیاری ئەوەی سەبارەت بە گشتپرسی هەرێمی کوردستان رامان چییە؟ گوتی: “من بە راشکاوی دەیڵێم ئەوەی کورد لە حکومەتی بەغدای مەزهەبی و تائیفی بینیان، کورد لەسەر وڵاتێکی مەدەنی و دیموکراتی و فیدراڵی لەگەڵ عێراق رێککەوتن، بەڵام لە ماوەی 14 ساڵدا ئەو دەوڵەتە بوو بە دەوڵەتێکی مەزهەبی و تائیفی، یەک لایەن کۆنترۆڵی کردووە، خۆزگە بە تەنیا عەرەبی شیعەی عێراقی کۆنترۆڵی دۆخەکەیان کردبووایە، بەڵام ئەوان لە بیردۆزی هاوردەکراوی ئێرانەوە حکومی عێراق دەکەن، بۆیە کەس ئەمە قبوڵ ناکات”.
گوتەبێژی هۆزە عەرەبە سوننەکان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “ئێمە ماوەی 4 ساڵ دەبێت لێرەین، کاتێک پردی بزێبزیان بەسەرداخستین و بۆمان نەبوو بچینە بەغدا، 2 هەزار و 100 کەس چوونە رەزازە کەس ئاوڕێ لێنەدانەوە، ئەمە هەڵوێستێکە و ئەوەی دیکەش هەڵوێستێکە لەکاتێکدا کورد دەرگاکانی خۆیان بەڕووی ئێمەدا کردەوە، واتە کوردستان عەرەبی سوننەیان لە مردنێکی دووسەرە رزگار کرد، ئەوەی لای داعش مابایەوە دەمرد و ئەوەی چووبایە لای میلیشیاکانیش بەو حیسابەی دەچێتە پایتەختەکەی دەمرد و شوێنبزر دەبوو، وەکو ئەوەی 700 کەسی لە سەگلاویە و گەرمە شوێنبزربوون، وەک ئەوەی زیاتر لە هەزار کەس لە رەزازە شوێنبزربوون، هاوکات لە سامەڕا 1300 کەس، لە دۆرە نزیکەی 300 کەس و لە تکریت و دیالە و هەموو ئەو ناوچانەیش خەڵکێکی زۆر کوژران و شوێنبزربوون”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
