شبكة لالش الاعلامية

کۆمپانیێن گەشتیاريێن عێراقێ کارێن خۆ  ل کوردستانێ راگرتن

کۆمپانیێن گەشتیاريێن عێراقێ کارێن خۆ  ل کوردستانێ راگرتن

رووداو – هەولێر

دەستەی گەشتیاریی عێراق رایگەیاند، جووڵەی گەشتیاری ناوخۆ بە ئاراستەی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە راوەستاوە بەهۆی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستانەوە.

مەحموود زوبەیدی، سەرۆکی دەستەی گەشتیاری عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کۆمپانیاکانی گەشتیاری لە بەغدا و پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەرجەم گەشتەکانیان بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندووەتەوە.

زوبەیدی ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگترین خاڵی گەشتیاری فەراهەمبوونی کەشوهەوایەکی گونجاوە لەڕووی ئاسایش و کۆمەڵایەتییەوە و گوتویەتی: “پاش ئەنجامدانی گشتپرسی گەشتیاران ترسیان هەیە روو لە پارێزگاکانی باکوور بکەن”.

مەحموود زوبەیدی باسی لەوەکردووە هەرێمی کوردستان دووەم گەورەترین سەرچاوەی داهاتی خۆی لە دوای نەوت لەدەستداوە، کە گەشتیاری ناوخۆییە.

هاوکات حکومەتی عێراقی بڕیاریداوە ئاسمانی هەرێمی کوردستانیش بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دابخات و داوا دەکات فڕۆکەخانەکان رادەستی خۆی بکرێنەوە، ئەو بڕیارەش لە کاژێر 18:00ی رۆژی هەینییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فراکسیۆنا پارتی ھێرشێن تورکیا شەرمزار کرن

Lalish Duhok

موچێ‌ وەزارەتا پێشمەرگەی دێ‌ ئێتە دابەشكرن

Lalish Duhok

باره‌گايێ بارزانى: پەیوەندیەکا گەلەک باش دناڤبەرا سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر دا هەیە

Lalish Duhok