شبكة لالش الاعلامية

بله‌ز..بارزانی و جێگرێن سەرۆك كۆمارێ عێراقێ لسەر راکرنا سزایێ سەر ھەرێمێ رێککەفتن

بارزانی و جێگرێن سەرۆك كۆمارێ عێراقێ لسەر راکرنا سزایێ سەر ھەرێمێ رێککەفتن

خه‌ندان:

فواد حسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ مەسعود بارزانی لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی كۆماری عێراق كۆبووەتەوە، رێككەوتون لەسەر چوار خاڵ.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە لەشاری سلێمانی مسعود بارزانی لەگەڵ هەریەكە لە ئەیاد عەلاوی و ئوسامە نوجەیفی جێگرانی سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەتەوە.

فواد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوە سێ قوڵییەدا گفتوگۆكراوە لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رێككەوتون لەسەر دەستپێكردنی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان لەنێوان لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان لە عێراق بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە، هەروەها كۆبوونەوەكان لەسەر ئەجێندای كراوە ئەنجامبدرێن.

فواد حسێن وتیشی، “رێككەوتون لەسەر هەڵگرتنی دەستبەجێی سزاكان لەسەر هەرێمی كوردستان، هاوكات دەستپێكردنی كۆبوونەوەكان لە داهاتوویەكی نزیكدا، بە پشتبەستن بە ئالیەتێكی تایبەت بۆ هەماهەنگی بەردەوام”.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هەرێما کوردستانێ 132 هەزار ته‌نێن گەنمێ جۆتیاران هاتيه‌ وەرگرتن 

Lalish Duhok

جڤاتا وەزیران: پێتڤیە وەزارەتا داراییا فیدرال ب زووترین دەم دوماهیک بریارا جڤاتا وەزیرێن فیدرالی جێبەجێ بکەت

Lalish Duhok

فه‌لاح مستەفا: نەتەوێن ئێكگرتی دژایەتییا رێفراندۆما سەرخوەبوونا كوردستانێ نه‌كریه‌

Lalish Duhok