شبكة لالش الاعلامية

ئه‌مریكا لسه‌ر پڕچه‌ككرنا پێشمه‌رگه‌ى دێ به‌رده‌وام بت

ئه‌مریكا لسه‌ر پڕچه‌ككرنا پێشمه‌رگه‌ى دێ به‌رده‌وام بت
K24- هه‌ولێر:

فەرماندەیەکی سەربازی ئەمریکی دەڵێ وڵاتەكەی لە پڕچەککردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و پاڵپشتیش لە هەرێمی كوردستانێكی بەهێز دەكات.

بە گوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە, ئەمڕۆ كەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت، لەگەڵ جەنەڕاڵ برادلی بێکەر، فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق رایگەیاندووە “ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پڕچەككردنی پێشمەرگە و كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیاری داوە بۆ ساڵی داهاتوو (2018) بڕی 364 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە بكات”. جەختی لەوەشكردووەتەوە “وڵاتەكەی پاڵپشتی لە هەرێمی كوردستانێكی بەهێز دەكات”.

له‌به‌رامبه‌ریشدا، وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت سوپاسی هێزەكانی ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمانانی كرد، بۆ ئەو هاوكاری و پێشتیوانییەی پێشكەشی هێزەكانی پێشمەرگەیان كردووە و داواشی كرد، هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان بمێننەوە بۆ بەردەوامیدان بە پێشخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و پێشكەشكردنی مەشق و راهێنانی سه‌ربازی پێیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمریکا هۆشداری ژ هێرشکرنا کوردستانێ دانە هەموو وەلاتان

Lalish Duhok

هه‌رێم داخوازا هاريكاريا سه‌ربازی و مرۆڤى ژ رووسیا دكت

Lalish Duhok

ئاشتۆن كارته‌ر: شه‌ڕێ مه‌زن هێشتا ده‌ستپێنه‌كرییه‌

Lalish Duhok