شبكة لالش الاعلامية

سه‌رۆك بارزانی: شەر چارەسەرى نینە و نكارت ئەمرێ واقع بسەپينت

سه‌رۆك بارزانی: شەر چارەسەرى نینە و نكارت ئەمرێ واقع بسەپينت
K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان و بەرپرسان و دەستەی سکرتارییەت و کادیرانی باڵای ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، شەڕ چارەسەر نییە و ناتوانێ ئەمری واقع بسەپێنێت، باشترین ڕێگا گفتوگۆ و دانوستانە.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی, باسی دوا پێشهاتە سیاسییەكان و ڕیفراندۆم و قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و ڕەوشی ئێستای پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان و ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند کە ئێمە بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش جەختمان لەوە دەکردەوە دوای ڕیفراندۆم پرۆسەیەکی کراوەی دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ بەغدا دەست پێ دەکەین.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بەداخەوە لەجیاتی گفتوگۆ، بە هەوڵی خۆسەپاندن بە زەبری هێز و پیلانگێڕی وەڵامی خواستی ڕەوا و دیموکراسییانەی گەلی کوردستان درایەوە، ئێستایش ئێمە دیسان جەخت دەکەینەوە کە شەڕ چارەسەر نییە و ناتوانێ ئەمری واقع بسەپێنێت، باشترین ڕێگا گفتوگۆ و دانوستانە.

سەرۆک بارزانی, جه‌تی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، بە درێژایی مێژوو گەلی کوردستان سەلماندوویەتی کە لە شەڕی ئیرادەدا سەر دانانەوێت و ئاڵای سپی بۆ زۆرداری و زوڵم و خیانەت هەڵناکات و خۆڕاگریی گەلی کوردستان هەمیشە سەرکەوتنی گەورەی بەدواوە بووە و ئەمجارەش بە سەربەرزییەوە لەم دۆخە نائاسایی و نایاسایی و کاتییەی ئێستا دەرباز دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زێده‌تر ژ 5 ملیار دۆلاران بۆ ھەرێما كوردستانێ هاتنه‌ تەرخانكرن

Lalish Duhok

عەبادی: ئەڤ ساله‌ داويا داعشێ يه‌ ل عێراقێ

Lalish Duhok

ئەمریکا دێ 3 بنگەھێن سەربازی ل رۆژئاڤایێ کوردستانێ چێکەت

Lalish Duhok