سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نێ وه‌زیرێن هه‌رێما كوردستانێ دێ كۆم بت
كوردستان تيڤى:
سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك ده‌كات.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتوون كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێنج ته‌وه‌ر له خۆده‌گرێت.
ته‌وه‌ره‌كانیش بریتین له ، تاوتوێده‌كردنی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه به كرێی خزمه‌تگوزاری ساڵانه‌ی ناوچه پیشه‌سازییه‌كان ، هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی وه‌رگیرانی ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2017 – 2018.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ له‌باره‌ی زیادكردنی باج له‌سه‌ر خواردنه‌وه كهولییه‌كان ده‌كرێ و له هه‌مانكاتیشدا دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانكردنی په‌كه‌وته‌یی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌خرێته روو .
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریتی ده‌بێ له‌گفتوگۆكردن له‌باره‌ی راپۆرتێكی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هاوئاهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه سه‌باره‌ت به دۆخی ئاواره‌كانی خورماتوو و كه‌ركووك ئاماده‌كراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
