پەرلەمانێ کوردستانێ رۆژا ئالايى بلند راگرت
هەولێر-KDP.info-![]()
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ئاڵای کوردستانی بەرز ڕاگرت و مەراسیمێکی تایبەتی بۆ ساز کرد، هاوکات ئەمڕۆ، کە ڕۆژی دایکە، ئەم ڕۆژەیش لە پەرلەمانی کوردستان بەرز ڕاگیرا.
سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 17/12/2017، به ئاماده‌بوونی (د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى)، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو (بێگه‌رد تاڵه‌بانی)، سكرتێری په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له میوانان و ڕاوێژكاران و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له گۆڕه‌پانی ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی ئاڵای كوردستان و ڕۆژی دایك به‌رز ڕاگیرا.
سه‌ره‌تای ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان به بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێ كرد و پاشان وته‌ی به‌خێرهێنان له لایه‌ن (تاریق جه‌وهه‌ر سارمه‌می)، ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، كه تێیدا وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و میوانانی ڕێوڕه‌سمه‌كه، ئاماژه‌ی به‌و دوو یاسایه كرد، كه بۆ ئه‌و دوو بۆنه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون و تیشكی خسته سه‌ر مێژووی هه‌ڵكردنی یه‌كه‌م ئاڵای كوردستان.
دواتر له لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مانه‌وه به ڕێوڕه‌سمێكی شایسته له‌گه‌ڵ مۆسیقای سه‌ربازی، ئاڵای كوردستان به‌رز كرایه‌وه و هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه دكتۆر (جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی)، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌و دوو یاسایه كرد، كه بۆ ئه‌و دوو بۆنه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون و به ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد و به بۆنه‌ی ڕۆژی دایكیشه‌وه پیرۆزباییی له دایكی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م دایكانی كوردستان كرد و ڕۆلی دایكانی له خه‌بات و شۆڕش و قوربانیدان و تێكۆشانى گه‌له‌كه‌مان و كوردستاندا به‌رز نرخاند.
(د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی) ئاماژه‌ی به ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی شه‌هیدان كرد، كه به خوێنی خۆیان ئاڵای كوردستانیان به به‌رزی هێشته‌وه و ڕایگه‌یاند: “سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان داده‌نوێنین، كه گیانی خۆیان كرده قوربانی له پێناو به‌زڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و دابینكردنی ماف و ئازادییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان”.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا ئه‌و ڕۆژه‌ی به ڕۆژێكی مێژوویی له‌قه‌ڵه‌م دا و ئاڵای كوردستانی به سیمبولی نیشتمانی و نیشانه‌ی سه‌روه‌ریی گه‌ل و خاكی كوردستان و به‌یداخی خه‌بات و قوربانیدان و ناسنامه‌ی گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه وه‌سف كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌و دۆخه هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌ى كه ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مان و هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه به هۆی ڕووداوه‌كانی 16ى ئۆكتۆبه‌ر و ڕۆژانی دواتری كه‌وتنه‌وه.
باسی له‌و تاوانانه‌ش كرد، كه له لایه‌ن سوپای عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌نجام دران، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی دووزخورماتوو و كه‌ركووك و قه‌ره‌ته‌په و شوێنه‌كانی دیكه.
ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چارەكردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق، له پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم كرد، كه هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر دیالۆگ و گفتوگۆ كردووەته‌وه دوور له به‌كارهێنانی هێز و مه‌نتقی لاوازی و بێهێزی له گفتوگۆكاندا بۆ چارەكردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورى هه‌میشه‌ییی عێراق و پێداگریی لەسەر پێویستیی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ى ده‌ستوور كرده‌وه.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی بایه‌خدانی زیاتر به كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان كرده‌وه له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و ئاماژه‌ی به ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له به‌رگریكردن له خاك و نیشتمان و خه‌ڵكی كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی یه‌كخستنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی تواناكانی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرده‌وه.
له كۆتاییی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌شدا له لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئاماده‌بووانه‌وه، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیی تایبه‌ت به دایكه زولێخا، كه به دایكی پێشمه‌رگه ناسراوه، كرایه‌وه كه له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر (مه‌حمود هه‌ولێری)، وێنه‌گری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده كرابوو، هه‌روه‌ها پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریی هونەرمەندى شێوەکار (بەهار شێروانی) کرایەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
