وەزارەتا تەندروستی: ل سەرانسەری عێراقێ دا دەرمانێ تالاسیمیا نەمايه
باسنيوز:
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە ھۆکاری نەمانی دەرمان بۆ نەناردنی دەرمان لەلایەن عێراقەوە دەگەڕێتەوە.
د. خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ھۆکاری نەمانی دەرمانی تالاسیمیا لە ھەرێمی کوردستان بۆ نەناردنی دەرمان لەلایەن عێراقەوە دەگەڕێتەوە، کە بەشێوەیەکی مەرکەزی بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دابین دەکرا، لەگەڵ ئەوەش داوای درەمانمان کرد، حکوومەتی عێراق پێی ڕاگەیاندین کە ئەوانیش ئەو دەرمانەیان نەماوە”.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستیی ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەوان وەک وەزارەت بڕێک دەرمانی تالاسیمیایان بۆ ھەولێر و سلێمانی کڕیوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستاش بۆ دابینکردنی ئەو جۆرە دەرمانە لەگەڵ بەغدا لەسەر ھێڵن، دەشڵێت: “عێراقیش بەڵێنی دابینکردنی دەرمانی تالاسیمیای لە ماوەیەکی نزیکدا پێ داوین، بەڵام نازانین کەی ئەو دەرمانە ڕەوانە دەکرێت، تا کاتی ھاتنی ئەو دەرمانەش ئێمە دەرمان دەکڕین”.
ئاشکراشی کرد، کە ئەو کۆمپانیایانەی دەرمان بۆ ھەرێمی کوردستان دێنن، لەلای ئەوانیش ئەو دەرمانە نەماوە.
ئەمڕۆ شەممە 23/12/2017، تووشبوویەکی تالاسیمیا بە ناوی ئاسیە محەمەد، بەھۆی نەبوونی دەرمانەوە کۆچی دوایی کرد.
بە گوتەی دایک و باوکی ئاسیە، رای گەیاندووە: “بەھۆی نەبوونی دەواو و دەرمان و گرانیی دەرزیییەکان و کەمتەرخەمیی نەخۆشخانەکان کچەکەیان دڵی ڕاوەستاوە و کۆچی دوایی کردووە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
