وەزارەتا پەروەردێ بێنڤهدانێن سەرێ سالێ راگەهاندن
باسنيوز:
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەكانی سەری ساڵ دیاری دەكات و ڕای دەگەیەنێت كەوا سێ رۆژ پشووی فەرمی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆیان لە توڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پەروەردە تایبەت بەپەیجەکانی راگەیاندووە. كەوا تەنها رۆژانی (24-2017/12/25 و2018/1/1) پشووی فەرمی دەبێت لەناوەندەكانی خوێندن.
هەر ئەمڕۆ وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی (عیسا)ی مەسیح، دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمی دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
