هه‌تا نهۆ زێده‌تر ژ سێ ملیۆن عێراقی د ئاواره‌یێ دا دژین
باسنيوز:
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێرراق، تائێستا حكوومه‌تى فیدڕاڵ به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى، شكستیخواردووه له گه‌ڕانه‌وه‌ى زیاتر له سێ ملیۆن ئاواره بۆ شاره‌كانى خۆیان.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق، به‌پێی نوێترین ئامار و داتا، له پارێزگاكانى: (ئه‌نبار، بابل، به‌غدا، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا) به‌هۆى جه‌نگی داعشه‌وه، زیاتر له ملیۆنێك خێزان ئاواره‌بوون، كه به‌هه‌موویانه‌وه نزیكه‌ى 6 ملیۆن كه‌س ده‌بوون.
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه، ته‌نها 429 هه‌زار خێزان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و شوێنى خۆیان، كه به‌هه‌موویانه‌وه دوو ملیۆن و 363 هه‌زار كه‌س ده‌بن.
به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنى كۆتایی به‌سه‌ر داعش ڕاگه‌یاند، كه چی تائێستاش زیاتر له 615 هه‌زار خێزان، واتا زیاتر له سێ ملیۆن و 387 هه‌زار كه‌س له ئاواره‌ییدا ده‌ژین و حكوومه‌ت شكستی خواردووه له گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ شوێنى خۆیان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه نزیكه‌ى دوو ملیۆن له‌و ئاوارانه، له كامپه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ژین و له‌نێویشاندا ئاواره‌ى شارى بێجی و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ى تر هه‌ن، كه زیاتر له دوو ساڵه ناوچه‌كانیان ئازاد كراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
