شبكة لالش الاعلامية

یوئێن دێ به‌لگێن كۆمكوژيێ ل عێراقێ كۆم كت  

یوئێن دێ به‌لگێن كۆمكوژيێ ل عێراقێ كۆم كت  

وشه‌:

بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019 نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی عێراق بكات و له‌ تاوان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ جیا جیاكانی عێراق بكۆڵنه‌وه‌، به‌تایبه‌تی دژ به‌ پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌ جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه‌.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر بڕیاری دا به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی، بۆ پشتئه‌ستووربوون له‌ بڕیاره‌كه‌ تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی پارێزه‌ری به‌ریتانی ” ئه‌سعه‌د كه‌ریم خان” له‌ سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ دێنه‌ عێراق و ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و پشكنین ده‌كه‌ن.

ئه‌حمه‌د خان له‌وباره‌وه‌ گوتی، ئاماده‌كارییه‌كانی كاركردنمان له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش ته‌واو كردووه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019 ده‌ست به‌كاره‌كانمان ده‌كه‌ین و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانیش كۆتایییان هاتووه‌، هه‌وڵی زۆریشمان دا له‌گه‌ل به‌غدا، تا ئاسانكاری و ڕێخۆشكه‌ر بێ بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانمان.

تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ست به‌ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی دژه‌ مرۆیی له‌ ناوچه‌كه‌ كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌، تا له‌ دادگاكان دژی تیرۆریستان به‌كاربهێنرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوببرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ناڤه‌رۆكا ده‌ستپێشخه‌ريا سه‌ربخۆيان پێشكێشى سه‌ركردايه‌تيا هه‌رێما كوردستانێ كرى ئاشكرا بوو

Lalish Duhok

پەرلەمانێ کوردستانێ چەند راسپاردە ده‌ربارەی دۆخێ عەفرینێ دەركرن 

Lalish Duhok

ھەوالگیرییا ئیراقێ جهێ به‌غدادی لێ ئاشكراكر

Lalish Duhok