شاندهكێ بلندێ حکوومەتا عێراقێ سەرهدانا ھەرێما کوردستانێ دکت
باسنيوز:
شاندێکی باڵای عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان کۆ دەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەناڵی (کوردستان 24) بڵاوی کردووەتەوە، رۆژی یەکشەممە ٢٤/١٢/٢٠١٧، مەھدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و عەقیل مەحمود خەزعەلی، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەولێر دەکەن.
مەھدی عەلاق و عەقیل مەحمود خەزعەلی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە و تاوتوێی پرسەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکان و بەشداریکردنی حزبە کوردستانییەکان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق، دەکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
