شبكة لالش الاعلامية

پێنج نهێنی بۆ بهێزيكرن و گەشەكرنا پرچێ

پێنج نهێنی بۆ بهێزيكرن و گەشەكرنا پرچێ

وشه‌:
هەرگیز پرسیاری ئەوەت كردووە ئەو خانمانەی كەلە هیندستان دەژین بۆچی قژیان درێژ و گەشەكردنێكی باشی هەیە، گرنگترین ئەو نهێنیانەی كچانی هیندستان دەیزانن و تۆ نایزانی، لێرەدا ئاشكرای دەكەین، كە دەبێتە هۆی بەهێز بوونی قژ و درێژبوونی بەشێوەیەكی خێرا.

ئەو پێنج ماسكەی دەبنە هۆی گەشەكردنی قژ و درێژبوونی:

یەكەم: درەختی ئالۆڤێرا، ئەم درەختە گرنگە چەندان تایبەتمەندی جۆراوجۆری هەیە، و زۆر گرنگە بۆ پێست و قژ. سوودی یەكجار زۆریشی هەیە بۆ گەشەكردنی قژ و خۆراك پێدانی پێستی سەر. چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەم ماسكە:
چەند گەڵایەكی ئالۆڤێرا ببڕە و لە ناوەڕاستەوە بیكەن بە دوو بەش دواتر جێڵێكی لێ دەربهێنە،پاشان ئەو مادە لینجەی هاوشێوەی جێڵەی كە دەرت هێنا بە پەنجەكات بیدە لە ڕەگی قژت و چەند دەقەیەك پێستی سەرتانی پێ بشێلن، بەمەش رۆیشتنی خوێن باشتر دەكات و خۆراكی زیاتر بە ڕەگی مووەكان دەدات، پێویستیشە بۆ ماوەی دوو سەعات بە سەرتەوە بمێنیتەوە و دەتوانیت بە درێژای شەو بیهێڵیتەوە ئەگەر بتەوێت سوودێكی زیاتری هەبێت.

دووەم: زەیتی گوێزی هیند، زەیتی گوێز هیند یارمەتی خۆراك پێدانی قژ دەدات و ڕێگە لە دروستبوونی كرێشی سەر دەگرێت، دەفرێكی بچوك بهێنە پڕی بكەن لە زەیتی گوێز هیند وە بۆ 20 چركە گەرمی بكە، پاشان بیدە لە قژت بە نەرمی و بەسەری پەنجەكانت پێستی سەرتی پێ بشێلە ئەمەش یارمەتی ڕۆیشتی سوودەكانی ئەم زەیتە دەدات، بۆ پێستی سەر و ڕەگەكانی قژ. پێویستە بۆ ماوەی 40 خولەك وازی لێبهێنیت و دواتر بە شامپۆ قژتان بشۆن.

سێیەم: ماسكی پرۆتین، یەكێك لە هۆكارەكانی ڕووتانەوەی قژ بەهۆی نەبوونی پرۆتینەوەیە لە خۆراكی رۆژانەدا، لێرەدا ماسكێك دەخەینە روو كە یارمەتی قژ دەدات بۆ وەرگرتنی پرۆتین، یەكێك لە سەرچاوە گرنگەكانی پرۆتینیش بریتییە لە هێلكە، بۆیە دوو هێلكە بهێنە و سپێنە و زەردێنەكەی لەیەكتر جیا بكەرەوە، پاشان سپێنەكەی بە فڵچەیەك بدە لە ڕەگی قژت، ئنجا سەرتان بە پارچەیەك نایلۆن بپێچن تا هەست بە گەرمبوونی دەكەن و پاشان لێی بكەنەوە و بە ئاوی شلەتێن بیشۆن.

چوارەم: بەكارهێنانی سركەی سێو بۆ شوشتنی قژ، شوشتنی قژ بە سركەی سێو دووجار لە مانگێكدا زۆر كاریگەری بەهێزی لەسەر گەشەی قژ دەبێ، چونكە یارمەتی چالاككردنەوەی ڕەگی مووەكان و درێژبوونی قژ دەدات.
چۆنیەتیی بەكارهێنانی:
لەكاتی شۆردنی قژ شۆردن لەبری شامپۆ سركەی سێو بەكاربهێنە، دواتر ئاوی پێدا بكە و وشكی بكەنەوە، دوای مانگێك كاریگەرییە سەرسوڕهێنەرەكەی بەدەر دەكەوێ.

پێنجەم: بەكارهێنانی ئاوی سارد بۆ شوشتنی قژ، ئاوی سارد یارمەتی داخستنی كونیلەكانی سەر دەدات و رۆیشتنی خوێن باشتر دەكات، كرانەوەی كونیلەكانی سەر و نەڕۆیشتنی خوێن بۆ سەر، هۆكارێكن بۆ خراپ گەشەكردنی قژ، جیا لەوەیش دەبێتە هۆی بریقەداركردنەوەی قژ، بۆیە قژت بە ئاوێكی ئاسای بشۆ و دوای بەكارهێنانی شامپۆ یان یان هەر ماددەیەكی تر بۆ قژ شۆردن ئاوی سارد بەكاربهێنە بۆ لێكردنەوەی شامپۆكە.

سەرچاوە/1mhealthtips

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بزانە وێنەگرتنا بەردەواما رۆژانە و به‌لاڤكرنێ مفا ھەنە یان زیان؟

Lalish Duhok

مر و ساخ بوو ڤه‌ 

Lalish Duhok

ئەڤە دەمێ 30 سالایە ئاڤ ڤەنەخواری

Lalish Duhok