ئێكهتيا ئەورووپا 2 هەزار قوتابیێن ئاوارە و كۆچبەرێن دهۆكێ دبهتە دەرڤهى وهلاتى
دهۆك-KDP.info-
رێكخەری پڕۆژەی ریسكۆ لە زانكۆی پۆڵیتەكنیكی دهۆك دەڵێت، بە هۆی زۆریی قوتابیانەوە كە نەیانتوانیوە خوێندنی خۆیان تەواو بكەن لە كەمپی ئاوارەكاندا، رێكخراوێك هەڵدەستێت بە بردنی ئەو قوتابیانە بۆ ئەورووپا بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن.
(محەممەد عەبدولقادر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، “بە هۆی زۆریی ئەو قوتابییە ئاوارە و كۆچبەرانەی لە پارێزگای دهۆك هەن، ئێمە پڕۆپۆزەڵێكمان پێشكەشی یەكێتیی ئەورووپا كرد و ئەوانیش رەزامەندییان دەڕبڕیوە بۆ بردنی ٢ هەزار قوتابی بۆ ئەورووپا بە مەبەستی خوێندن”.
(عەبدولقادر) گوتیشی، “ئەم پڕۆژەیە لەلایەن یەكێتیی ئەورووپاوە پشتیوانی دەكرێت بۆ ئاوارە سووریاییەكانی كوردستان و عێراق و بە تایبەتیش پاریزگای دهۆك، بۆ ئەوەی درێژە بە خۆێندنەكەیان بدەن و، بەم زووانەیش ئەم پڕۆژەیە دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
