شبكة لالش الاعلامية

حكوومەت به‌رسڤا رایتس وۆچ دده‌ت

حكوومەت به‌رسڤا رایتس وۆچ دده‌ت

وشه‌:

بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، دەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری كەركووك و بەتایبەت ئاسایش، هیچ زیندانییەكی فەرمی نەبووە كە بە تۆمەتی داعش بوو گیرابێت.

ئەمڕۆ سێشەم شەشی شوبات، د. دیندار زێباری بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، پێشتر هیومان رایتس وۆچ تۆمەتێكی لەبارەی گیراوانی داعش بە تایبەت لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری خستبووە پاڵ هەرێمی كوردستان كە گوایە لە كاتی هاتنی حەشدی شەعبی بۆ كەركووك، دەزگەكانی تەناهی گیراوێكی زۆریان هەبووە، بەڵام گوایە ئێستە ئەو گیراوانە دیار نین.

زیاتر گوتی، بۆ ئەو تۆمەتە وەڵامی ئێمە زۆر ڕوونە، كە دەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری كەركووك و بەتایبەت ئاسایش هیچ زیندانییەكی فەرمی نەبووە كە تۆمەتباری داعش بن و ئەوەیشی كە هەبووە گرتووخانەی كاتی بووە.

ئەو بەرپرسەی حكوومەت روونی كردەوە كە دەزگەی دژە تیرۆر و ئاسایشی گشتی لە هەولێر بەرپرسیارێتی سەرەكییان وەرگرتبوو بۆ گواستنەوەی ئەو داعشانەی كە لەناو گرتووخانەی دووبزدا بوون بۆ هەولێر و ئێستە لەژێر چاودێری ئاسایشی گشتی و داودەزگا یاسایییەكاندان.

لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر، شاری كەركووك لە ڕووی تەناهی و كارگێرییەوە بەتەواوی تێكچووە و حەشدی شەعبی بەردەوامە لە پێشێلكاری بەرانبەر هاووڵاتییانی كورد و داودەزگا كوردییەكانی ئەو شارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی: ژبه‌ر حزبه‌كێ پرۆسه‌یا سیاسی ناهێته‌ راوه‌ستاندن

Lalish Duhok

گەشتێن ئەسمانی دێ ل فرۆکخانێن هەرێما کوردستانێ دەستپێکەن

Lalish Duhok

وەزارەتا بازرگانی لسەر به‌لاڤكرنا وێنه‌يێ جيێ هه‌لگرتنا گه‌نمى رۆنكرنه‌كێ به‌لاڤ دكت 

Lalish Duhok