شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی: ڤه‌كرنا فرۆکخانان دەست پێكه‌كا گرنگە

نێچیرڤان بارزانی: ڤه‌كرنا فرۆکخانان دەست پێكه‌كا گرنگە
باسنيوز:

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رای گەیاند کە کردنەوە فڕۆکەخانەکان دەسپێکێکی گرنگە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رای گەیاند: ”ھیوادارین کێشەکانمان لە چوارچێوەی دەستوور لەگەڵ عێراق چارەسەر بکرێت، سوپاسی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم، سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە دەکەم کە نێوان ھەولێر و بەغدا ماندوو بوون ئەم کارانە بە ئەنجام بگەن“.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە ئەمەی بەدیھاتووە ئەنجامی چەندین دیداری فەرمی و نافەرمیی نێوان من و عەبادی و شاندی ھەردوولایە.

ئەوەشی روون کردەوە، کە بابەتی فڕۆکەخانەکان پەیوەندی بە زۆر شتەوە ھەیە و گوتیشی:”بۆ ئێمە ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە و ھیوادارین بتوانین بابەتی مووچە و کێشەکانی دیکەش لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکەین، ئەم ھەنگاوە ئەگەر زۆر کاریگەری لە کۆی چارەسەرکردنی کێشەکان نەکات، پێمانوایە دەستپێکێکی گرنگە و دەسەلمێت کە ئەگەر ئیرادەی جددیمان ھەبێت، دەتوانین پێکەوە لەسەر بنەمای دەستووری عێراق کێشەکانمان چارەسەر بکەین.

نێچیرڤان بارزانی، لەو پرێس کۆنفرانسەدا، باسی لەوەش کرد، کە بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە ھەندێک کاری دەستووری و ڕێوشوێنی ھەیە، ئەوەی لەگەڵ بەغدا لەسەری ڕێککەوتوون بەپێی دەستووری کارپێکراوی عێراقە، ھەروەھا وردەکاریی خۆی ھەیە، بۆیە وەزیری ناوخۆ سەردانی ھەولێر دەکات و ئەوان دەچنە نێو ئەو وردەکارییانەە بە دڵنیاییەوە کۆنووس لە نێوانیان ھەیە و بەو پێیە فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە: ”لەبارەی بودجەوە گومانی تێدا نییە کە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان زۆر نیگەرانن و ھیوادارین ھەلێک ھەبێت، تاوەوو دووبارە پێداچوونەوە بە یاسای بودجەدا بکرێت و داواکاریی ھاووڵاتییان بە ھەند وەربگیرێت“.

ئاشکراشی کرد، کە دوێنێ شەو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ئەو و سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختییان لە دوو خاڵ کردەوە، یەکەم کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و دووەم ناردنی مووچەی ھەندێک لە فەرمانبەران، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی ئەوەی دووبارەی کردەوە کە مووچەی ھەندێک لە فەرمانبەران چارەسەر دەکرێت.

سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، گوتیشی: ”کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دەستپێکردنی ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەیەکی ڕاست. چارەسەرکردنی بابەتی فڕۆکەخانەکان و ناردنی ھەندێک مووچە ھەردووکی ھەنگاوی گرنگن و جێگەی سوپاس و دەستخۆشییە، بەو ڕۆحیەتە کارکردنی ھەردوولامان دەتوانین کێشەکانی دیکەش چارەسەر بکەین.

لەبارەی ناردنی بودجەی کوردستان، ئەوەشی روون کردەوە، کە تائێستا ڕوون نییە کە چۆن پارە بۆ کوردستان دەنێردرێت، لە ڕابردوودا تیم لە بەغداوە ھاتووە و وردبینی لە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و شوێنەکانی دیکەش کراوە، وەکوو بنەما قەبوڵ کراوە کە مووچە دێت، بەڵام تائێستا وردەکارییەکەی نازانین.

لەبارەی چاکسازی پەرلەمانیشەوە، رای گەیاند: ”بابەتی چاکسازی وەک دەزانرێ کێشەیەک لەسەر ئەو بابەتە دروست بووە، بە سوپاسەوە پەرلەمانی کوردستان بە ھەموو فراکسیۆنەکان لەسەر ئەو بابەتە کاریان کرد، کێشەیەکی بچووک دروست بوو، ئێستا دیسان لە پەرلەمان باسی دەکرێت، بەو ھیوایەین لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆژەکە لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدرێت“.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لەو پرێس کۆنفرانسەدا، ئاماژەی بەوە دا، کە کێشەی ئەوان لەگەڵ بەغدا تەنیا فڕۆکەخانە و مووچە نییە، کێشەی دیکەشیان ھەیە، کێشە ئەوەیە ڕوئیایەکی ڕوون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتە نییە، ھیوادارن دوای ھەڵبژاردنەکان بگەنە ڕێککەوتنێک لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتە.

جەختیشی لەوە کردەوە: ”غەدرێکی زۆر لە ھەرێمی کوردستان کرا لە بودجەی گشتیی عێراق، ئەگەر ھاووڵاتییانی کوردستان بەشێکن لە عێراق، نابێت بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. بەداخەوە لە یاسای بودجەدا بەھیچ شێوەیەک ئەوە ڕەچاو نەکراوە، ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان دانراوە زۆر کەمترە لەو مافەی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ھەیانە. خۆشحاڵین سەرۆک کۆماری عێراق رەتی دەکاتەوە، ھیوادارین فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراقیش بە جددی ھەڵوەستە بکەن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر لەمبارەیەوە“.

لەبارەی تیرۆری کادیر و ئەندامانی حزبەکانی ڕۆژھەڵات، لە باشوور، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان گوتی: “ئێمە بە ڕوونی و دیاریکراوی ھیچ لایەنێک بە تۆمەتبار و ئەنجامدەری ئەو کردەوانە تۆمەتبار ناکەین، بەڵام ئێمە لە حکوومەت لە بەرانبەر ھەر کردەوەیەکی تیرۆر بەپێی یاسا و ڕێوشێنەکانای دادگاکانی حکوومەتی ھەرێم دەجووڵێنەوە و بێگومان ھەنگاوی پێویست بۆ ئەو کارانە دەگرینە بەر”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

یوو ئێنێ تورکیا ب تاوانێن جەنگی سووچبار کر

Lalish Duhok

هه‌وه‌كا نوو یا ڤاكسیندانێ ده‌سپێكر

Lalish Duhok

ل خانكێ رزگاربوویێن ژێر ده‌ستێ داعش هاریكارییا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی وه‌ردگرن

Lalish Duhok