شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی لگەل بالیۆزێ کۆمارا چین ل عێراقێ کۆمبوو

مەسرور بارزانی لگەل بالیۆزێ کۆمارا چین ل عێراقێ کۆمبوو
باسنيوز:

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری چین لە بەغدا و شاندی یاوەری کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13\3\2018، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چین ویتچینگ، باڵیۆزی کۆماری چین لە بەغدا و شاندی یاوەری کۆبوویەوە، لەم دیدارەدا دوا رەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە تاوتوێ کران.

باڵیۆزی چین، ستایشی رۆلی هەرێمی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کرد و رای گەیاند، کە هەرێمی کوردستان لە دابین کردنی ئارامی و ئاسایش سەرکەوتوو بووە ئەمەشیان زەمینەیەکی لەبار دروست دەکات بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکانی تر سەر لە نوێ رێگەی پێشکەوتنی زیاتر بگرێتەبەر.

باڵیۆزی چین، ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی خوازیارە لە ڕووی ئابووری و کەلتوورییەوە پەیوەندیی فراوانتری لەگەل هەرێمی کوردستان هەبێت.

لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی، تامەزرۆیی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانترکردنی پەیوەندییە هەمەچەشنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەل چین، دەربڕی و ئاماژەی بە ئەوەدا کە کۆماری میللیی چین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێگەیەکی بەهێزی هەیە و خوازیارین ئەم پێگە کارایە بۆ چارەسەریی کێشە چەقبەستوەکان و سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە بەکار بهێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عەرەفات کەرەم: هەرێما کوردستانێ کارتا فشارا بهێز هەیە

Lalish Duhok

پارتی و ئێكه‌تی بریار نه‌داینه‌ پشكداری كۆمبوونا عه‌بادی ببن

Lalish Duhok

عێراق دابەش بویە و بتنێ دڤێت هەولێرو بەغداد دان و ستاندنان بکەن

Lalish Duhok