شبكة لالش الاعلامية

سبەی پەرلەمانێ كوردستانێ بۆ به‌حسكرنا پڕۆژە یاسايا چاكسازيێ دێ کۆم بت 

سبەی پەرلەمانێ كوردستانێ بۆ به‌حسكرنا پڕۆژە یاسايا چاكسازيێ دێ کۆم بت 
باسنيوز:
بڕیارە رۆژی دووشەممە، لیژنەی كاروباری یاسایی و لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان كۆ ببنەوە و تاوتوێی پڕۆژە یاسای چاكسازی بكەن.

ڤاڵا فەرید، سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ (باسنیوز) رای گەیاند كۆبوونەوەكە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانیی سبەینێن دووشەممە دەبێت و تێیدا تاوتوێی پڕۆژە یاسای چاكسازی دەكرێت.

سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان جەخت دەكاتەوە هەموو هەوڵێك دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی یاساكە لە پەرلەمانی كوردستانەوە تێپەڕێنرێت، “تێپەراندنی یاساكە لە بەرژەوەندیی هاوولاتیانی هەرێمی كوردستان دایە”.

پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەمساڵ، چەند فراكسیۆنێكی ناو پەرلەمان بە بیانووی بانگەشەی هەڵبژاردن رێگر بوون لە پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە و كۆبوونەوەكان بۆ دوای ئەو پرۆسەیە دوا خرابوون.

لە ماوەكانی رابردوودا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكە، جەختی لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساكە كردووبوەوە.

پێشتر رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو ئەگەر پرۆژە یاسای چاكسازی، وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی خەرجییەكی زۆری بەفێڕۆ چوو و دەستكاریكردن لە سیستەمی پاشكەوتی مووچە كە لە ‌بەرژەوەندیی مووچەخۆراندا دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جێنین پلاسخارت: نابیت مووچه‌یێ فه‌رمانبه‌رێن هه‌رێمێ دگه‌ل كێشه‌یێن سیاسى‌ بهێته‌ تێكهه‌لكرن

Lalish Duhok

چار لایەنێن دی پشته‌ڤانيا خۆ بۆ ریفراندۆمێ راگەهاند

Lalish Duhok

ئەدهەم بارزانی: پارتی خه‌مساری د چاره‌كرنا كێشه‌یێن هه‌رێمێ دا نه‌كرییه‌

Lalish Duhok