شبكة لالش الاعلامية

ل عەفرینێ ژبه‌ر ئۆپەراسیۆنا تورکیا وه‌لاتى مالێن خۆ ب جێدهێلن

ل عەفرینێ ژبه‌ر ئۆپەراسیۆنا تورکیا وه‌لاتى مالێن خۆ ب جێدهێلن
رووداو-هەولێر

ئەمە دیمەنی خەڵکی عەفرینە، کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا و بەشێک لە سوپای ئازادی سووریا ، ئەو شارەی رۆژئاوای کوردستان بەجێدەهێڵن.

هەندێک لە رێگا سەرەکییەکانی بەستنەوەی عەفرین بە دەورووبەرییەوە هێندە قەرەباڵخن کە جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان بەپیادە رۆیشتن و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلدا نییە.

خەڵکی ئەم هەرێمەی رۆژئاوای کوردستان بە ئاوارەبوونیان ناڕەحەتن و داواش لە رێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەن چیدیکە لە بەرامبەر ئەم ئۆپەراسیۆنە و کاریگەرییەکانیدا بێدەنگی هەڵنەبژێرن.

دانیشتوویەکی عەفرین دەڵێت: “خانوو و باڵەخانەکان بۆردووماندەکرێن ، هەربۆیە شاری عەفرینمان بەجێهێشت. پێویستە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەربارەی ئەو شتانە قسە بکەن”.

سوپای تورکیا و هێزە یارمەتیدەرەکانی لە چەندین بەرەوە ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ سەر شاری عەفرین ئەنجامدەدەن. ئەوەش وایکردووە، خەڵکی نەزانێت کە دوای بەجێهێشتنی ماڵەوە روو لە کوێ بکەن تاوەکو لە ئارامی و ئاسایشدا بن.

دانیشتوویەکی دیکەی عەفرین دەڵێت: “هیچ پارەمان نییە. هیچمان نییە، منداڵمان هەیە. هەموومان ماڵەکانی خۆمان بەجێهێشت. بۆ کوێ بڕۆین؟”.

زۆرینەی ئەو خانەوادانەی عەفرین بەجێدەهێڵن کەسێک یان چەند کەسێکیان لە بەرەکانی شەڕدا هەن.
ئەوان دەڵێن، ئاوارەبوونیان کاتییە و بۆ مەبەستی پاراستنی ژیانی منداڵەکانیانە و زووش دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

دانیشتوویەکی دیکەی عەفرین دەڵێت: “من کەسێکی عەرەبم و شەش کوڕم هەن کە لە بەرەکانی شەڕدان. ئێمە دەستبەرداری عەفرین نابین. من تەنیا دەمەوێت پەناگەیەک بۆ ئەو منداڵانە بدۆزمەوە و دوای ئەوە راستەوخۆ دەگەڕێمەوە بۆ عەفرین”.

ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا و بەشێک لە سوپای ئازادی سووریا لە 20ی کانوونی دووەمی رابردوودا دەستیپێکرد. ئۆپەراسیۆنەکە زیانی گەورەی گیانی و ماڵی هەبووە و تاوەکو ئێستاش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گوشارێکی ئەوتۆی لەسەر تورکیا دروستنەکردووە، تاوەکو ئەم هێرشانەی رابگرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هنارتنا ٢٠٠ ملیاران دێ بەردەوام بت

Lalish Duhok

فه‌رمانده‌یه‌ك: په‌كه‌كه‌ ژبه‌ر كارێن بازرگانى شنگالێ بجهناهێلت

Lalish Duhok

پارتی دووریشمێ خوە یێ ھەلبژارتنان بەلاڤ کر

Lalish Duhok