شبكة لالش الاعلامية

ئەیاد عەلاوی: یاسايا بوودجا عێراقێ پێشلکاری و کێشێن یاسایی تێدانە

ئەیاد عەلاوی: یاسايا بوودجا عێراقێ پێشلکاری و کێشێن یاسایی تێدانە
ZNA- ھەولێر

جێگرێكى سه‌رۆك كۆمار، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى پێشێلكاریی ده‌ستووریی، فوئاد مه‌عسووم یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراقی بۆ په‌رله‌مان نارده‌وه‌. جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ ڕێژه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سیاسییه‌ و بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر هه‌رێمه‌.

ئه‌یاد عه‌لاوى، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕایگه‌یاند: “یاسای بودجه‌ پێشێلكاریی و كێشه‌ى ده‌ستوورى زۆرى تێدایه‌، بۆیه‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ په‌رله‌مانى گه‌ڕانده‌وه‌، ئه‌وه‌ش مافی خۆیه‌تى”.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ پێشتر په‌رله‌مان هه‌ڵه‌ى كرد له‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیران دا: “ئه‌مه‌ له‌سه‌ر گۆى زه‌ویدا شتى وا نییه‌ و نه‌بووه‌”.

باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ ئه‌وكاته‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بووه‌، ڕێژه‌ى 17%ى بودجه‌ى به‌ هه‌رێمى كوردستان داوه‌، له‌به‌ر پێشمه‌رگه‌ و پرسه‌ ئیدارییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى هه‌رێم، بووه‌، گوتیشی: “ڕێژه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم له‌ یاسای بودجه‌ى سیاسییه‌ و بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر كوردستانه‌”.

پێشتر سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، ڕای گه‌یاند، كه‌ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆكى كۆمار، یاسای بودجه‌ى بۆ په‌رله‌مان گه‌ڕانده‌وه‌: “زیاتر له‌ خاڵى تێدایه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ى یاسای به‌كاربه‌ره‌كانن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

واده‌ی دانیشتنی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در دیاریكرا

Lalish Duhok

فه‌رمانا دامه‌زراندنا 536 كه‌سان ده‌ركه‌فت و 114 یێن دهۆكێ نه‌

Lalish Duhok

گەشتێن ئاسمانی د ناڤبەرا ھەولێر و ئامەدێ دا دەستپێکرن

Lalish Duhok